هۆ گوڵێ خان ئەوە تۆ بویت..؟
هەموو ساتێك پێت ئەوتم
نەکەی هەرگیز پەپوولەی ڕۆحت
هەڵفڕێنیت لە سەر شەکری لێوم
تاتێر هەناسەی گەرمت هەڵمژم
بۆ ئەبەدی پڕ ژینی سەر لێ شێواوم
بیرتە بە چاوانی خومارت پێت ئەوتم
وەرە بۆم بڵێ شیعرە جوانەکەی (وەفای)
بە دەنگی گەرمی پڕ گڕی سۆزت
تا سەر مەست بم لە دونیایی خۆشی ژینم
ئەی بۆ ئێستا بە نامۆی منت جێ هێشت……؟
دونیایەك لە خۆشەویستی و ئێستاش خۆشەویستیت نەهێشت…؟
پێشە