وردە..وردە..وەك
بەفری بەهاران ئەتوێمەوە.
تنۆك. تنۆك.لە سەر
چیا سە ر کەشەکان
بەرەو خوارلێژی ئەبمەوە..
بۆ ناو ئەو جۆگانەی سەری خۆیان هەڵگرتووە
بە بێ ئەوەی یەك ووشەش بدرکێنم..!
تەنانەت.. هەناسەیەکی قوڵیش هەڵ ناکێشم..!
خۆ گوێشم لە لێ دانی دڵیشم نی یە..!
بۆ ساتێکیش دڵم داناخورپێ..
بێ ئەوەی ئاگام لە خۆم بێ
وەك شارەزایەکی چاك
مەلە ئەکەم بێ ماندوو بوون..
لە وێشەوە شۆڕ ئەبمەوە
بەرەو ئەو ڕووبارە سەر کێشەی
کە بێبەزەییانە ڕاپێچم ئەکەن بەسەر
تاشە بەردوو. لە گەڵ ڕاماڵینی خاکا
ئەمبات…ئەمبات…هەر ئەمبات
بێ ئەوەی دڵۆپێ خوێنم لێ بەدی بکرێت..!
ئای چەندە سەر سەختە ئەم ڕووبارە..!
ئەوەی هاتە ڕێگای ڕای ئەماڵێت شێتانە.
ئاخۆ چەندی وەك منی بێ لانە کردبێ
لەم زەمانە…؟
لە وێشەوە بەرەو ئەو دەریایە شۆڕ دەبمەوە
کە هەرگیز خۆمی تیا نادۆزمەوە.
هێندە وونم لە ناو ئەم شەپۆلانەدا
ئاوێتەی بەژن و باڵایان بووم
سەیرە.. زۆر.. سەیرە
خۆشم بە دوای خۆما ئە گەڕێم
کەچی تا ئێستا ڕەنگ و ڕووخساری
خۆم ناناسمەوە ..!
جائیتر ئێوە چۆن بمناسنەوە لە ناو
ئەم دەریا پڕ نەهامەتیەدا..؟
نە بوونی.. خۆم.. نە تۆشی تیا بەدی ناکەم..!
تاکو ئێستا باڵەکانم بەردەوامە..
لەگەڵ شەپۆلی ئەم دەریایە سەما ئەکەم
شێتانە….
پێشە