کەزویرم دەکەی
بەمن بێ کۆتایی بە عەشقت بێنم
هەرچی وێنەو دیاریتا
لەشەوی بێ مۆم بیسوتێنم
پێکەوەبوونمان
لەڕۆژمێری تەمەنما بسڕمەوە
ئەو بن دارەی
سێبەری ژووانمان بوو بیبڕمەوە
ئەگەر چی بەڵێنم دابوو
وەکـــــو خوێن بەدڵما ڕۆچی
ئێستا پەشیمانم
چونکە لە عاشقەکەی جاران ناچی
کە زویــــــــــرم دەکەی
بەرەو مەیخانەیەکی شارم ئەبەی
دەبیە ژەهری مارو
پێکەکەی دەستیشم تاڵتر دەکەی
پەیوەند ئەحمەد