ئەوســــاتانەی لەتۆ دوورم شێت ئاســـا دەشێوێ ژینم
دەردی دووریت هێندە سەختە یاخوا ئەو ڕۆژە نەبینم
من هەرگیز بەرگەی وونبونی چاوە ڕەشەکانت ناگرم
وەکـــو پـــــایز لەگەڵ هەڵوەرینی گەڵا خۆشم ئەمــــرم
گـــــوڵم تۆش لێت نەگۆڕێ زەمەنێکە منت خۆش ئەوێ
ڕێگە نەدەی بە دڵت بــــــێ وەفابێ و منــــی نـــــــەوێ
خـــــۆ ئەگەر ویستت بۆ هەتا هەتایــــی لەیەکتر دووربین
لــــــــــــەنێو پەنجەکانتا لە سێدارەمــــدا مەمهێڵە لــــە ژین
پەیوەند ئەحمەد