چۆن پێناسەی ئەوینت کەم
وەسف ناکرێ خۆشەویستیت
لەئاست تۆدا زمان لاڵە
تۆ یەک پارچە سۆزو ھەستیت
گشت شاعیری ئەم دنیایە
کۆکەمەوە بۆ پێناسەت
بەھەزاران شیعربڵێن
ھێشتا ناگەن بەھەناسەت
دەپێم بڵێ ئازیزەکەم
پێناسەی چیت لەمن ئەوێ
من ھەرئەوەندە ئەزانم
وەک ڕۆحی خۆم تۆم خۆش ئەوێ
نزار ناشاد