ده‌رگاکان بخه سه‌ر پیشت
تابۆنی سێوه کانی عه‌شق
ڕه‌ت بێ
په‌رده‌کان ڵاده
ده‌م هه‌وێ
له‌په‌نجه‌ره‌ی غهریبتیرن ئێواره‌وه
بدویم
ماچێک ببه‌خشم
به گه‌وره‌ییت
ئامێزێ به پاکیزه‌ییت
ده‌م هه‌وێ
بۆم بیت به‌هه‌مووشتێک
شه‌رمی کچێنیم بشکێنیت
ترسی ته‌نیایم هه‌ڵگریت
ماچێک بۆئه‌م شه‌و
ته‌ڕم کا له‌گۆرانیدا
له‌خه‌نده‌ی با
ماچێ
باڵی تارمایی شه‌وم به‌رێ
پڕم کا له تابلۆی
ڕهشو و سپی
باڵی ئاڵترین کازیوه‌م
بگرێ
کوێستان عومه‌رزاده