به‌رله‌وه‌ی که لێت دابڕێم
هه‌رگیز شه‌وم خۆش نه‌ده‌ویست.!
دوعام ده‌کرد
زوو ڕۆژ هه‌ڵ بێ،
چونکه ده‌نگی تۆم تیا ده‌بیست…
به‌ڵام ئێستا،
له‌دوای ئه‌وه‌ی لێك دابڕاوین،
شه‌و په‌رستم
له‌گه‌ڵ هه‌تاودا هه‌ڵ ناکه‌م
هه‌راسانم،
دایم په‌ستم…
هه‌رگیز حه‌زناکه‌م وه‌ك جاران
شه‌و نه‌بینم…
چونکه ئێستا،هه‌موو شه‌وێ
وه‌کو سه‌یری ئاوێنه‌که‌م،
دێیته خه‌وم و
ڕوخساریشت ڕوون ده‌بینم…
هۆگر ڕه‌نجده‌ر 13-1-2010