ئه‌مڕۆکه له خه‌ونما هاوڕێم بووی
ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆتم له خه‌ونیشدا
جێگای دڵخۆشیم بووی
من نازانم کام خوا دڵی تۆی وا لێم ڕه‌نجاند
کام قوڕئانم سوتاند بوو
کام پێغه‌مبه‌رم ئه‌نفال کردبوو
تۆ ماڵی هه‌ستی منت ئاوا کفراند
ئێستا هه‌موو
شه‌وێک به‌خه‌یاڵی ئه‌شقی ئه‌و ڕۆژانه
که میوانم بوون
ئه‌شقت ئاشقانه
به رێگایه‌کدا ئه‌ڕۆم وا ئه‌زانم
ده‌ستی تۆیه ده‌ستمی گرتووه
له به‌رامبه‌ر خۆردا که دائه‌نیشم ده‌مه‌و ئێواره
وائه‌زانم باوه‌شی تۆیه سه‌رم پیا کردووه
نازانم چۆن بۆتی وه‌سف بکه‌م
له‌م بێ تۆییه‌دا
به‌ناو چ ئازارێکدا گوزه‌ر ئه‌که‌م
گه‌ر هه‌موو حه‌دیسه‌کانی دڵم بۆت به‌یان بکه‌م
هه‌رچی دونیا هه‌یه تێناگا لێم له تۆ زیاتر
که من بۆ باسی مردنی ڕۆح ئه‌که‌م
منێک پڕ پڕبم له تۆ چۆن ئه‌توانم خۆم
بناسمه‌وه
که‌وا بۆ له دوای تۆ باسی غه‌م نه‌که‌م
ئاخر منێک وه‌ک ماسی ده‌ریا
که ڕۆیشتی غه‌م ئیمپراتۆرێکی له دڵما پێک هێنا
بۆیه ئێستا مه‌پرسه که هه‌موو شهوویک
به دیار چاوه‌کانی تۆوه
ئه‌خه‌وم حه‌ز ئه‌که‌م ڕانهبم خه‌ڵکی بڵێن ئاشقێک بوو وا مردووه
هاوڕێ ڕه‌ش
12.6.2011