پرسیارم له خوا کرد تا له‌سه‌ر سنگی مێزی ئێواره
له‌گه‌ڵ تۆدا پێکی شه‌ڕاب بخۆمه‌وه
خوا نه‌یتوانی وه‌ڵام باته‌وه
وتی بڕۆ له تابلۆ پایزیه‌کان بپرسه
له‌وانم پرسی
وتی بڕۆ له کڵۆ به‌فرینه‌کانی شار بپرسه
له‌وانم پرسی وتی
بڕۆ له شه‌قامه پێخاوسه‌کان بپرسه
زۆر گه‌ڕام زۆر پرسیارم کرد
هیچ که‌سیک ژماره‌ی ده‌رگای ماڵه‌که‌تی نه‌ئه‌زانی
له شاره‌وانی شارم پرسی وتی
له‌م شاره ئه‌شق چۆله‌که‌یه و باڵیان له ڕه‌گه‌وه قرتاندووه
له شهمهندهفهرخانهم پرسی وتیان
ئه‌شق زه‌مه‌نێکه بێره ناڕوا لێره فهنایان کردووه
له‌سه‌ر سه‌کۆی بانگدانی مزگه‌وتێکدا
له جیاتی ئه‌ڵاهوئه‌کبه‌ر
ناوی تۆم هێنا
هه‌موو شار گوێیان لێ بوون
هه‌موو فریشته‌کانیش له پشوی هه‌فته نه‌بوون
ئه‌ی بۆ که‌س وه‌ڵامی نه‌دا
بۆ که‌س پێکێکی شه‌ڕابی نه‌دایه ده‌ستم و
بانگی تۆم بۆ بکا
؟؟؟
پیره کچه‌که‌ی منت کرده قوربانی حه‌زه‌کانت
چه‌نده بژیم به‌خۆشی ئه‌وکاتانه‌یه
که میوانی هه‌ستم بوون هه‌سته‌کانت
ئێستا وا ئه‌زانی
هه‌موو شتێکت کۆتایی پێ هێنا
که منت کوشت
شه‌وت شارده‌وه ڕۆژت داهێنا ؟؟
ئه‌ی دوای من له‌گه‌ڵ کام جه‌سته‌ی قێزه ون
ئه‌ده‌ی باوه‌شی ئه‌شقێکی ون
دڵنیابه چه‌نده عیسا بۆ خوا دڵسۆز بێ
ناگات به‌وه‌ی که
من هه‌مووکات ئه‌شقی تۆم په‌رست بێ ؟؟
هاوڕێ ڕه‌ش
3.6.2011