هه‌ناری ئه‌و پایزه‌ییت
که وه‌ک قه‌سیده‌یه‌کی به‌هار له ده‌وربه‌ری خۆتدا
گه‌ڵاکان
ئه‌خوێنیته‌وه
له ده‌وربه‌ری خۆتدا خونچه توڕ هه‌ڵئه‌ده‌ی
خه‌نده له لێوی ئه‌شق ئه‌دزی و
به ڕووی شه‌وا ئه‌گه‌شێیته‌وه
نازانم نا
تۆ هه‌نارێکی
ته‌نها له پایزدا باوه‌ش ئه‌ده‌ی له زستان و
له به‌هاردا باسی باران ئه‌که‌ی
……………………….
زۆرجار
خۆت له ڕۆژ ون ئه‌که‌ی و
له قوڵایی ده‌ریاکاندا ماڵێک
دروست ئه‌که‌ی
ماڵێک له بڕمان و
ده‌نکه به‌رسیله دروست ئه‌که‌ی
که توڕه‌ش ئه‌بیت
ڕقت له داری هه‌ناره و
ڕقت له گه‌رمای شه‌وه
ناشزانی بۆ توڕه‌یت
بۆ ده‌ستت له یه‌خه‌ی شه‌قام ناوه
……………………………..
زۆرجار له خۆت ئه‌پرسی
من هه‌نارم
من له‌و وڵاته وه‌ک که‌رپوچ ئه‌ژیم و
نه تامم تامی هه‌ناره و
نه ڕه‌نگم ڕه‌نگی هه‌ناره
ئه‌پرسی له په‌نجه‌ره‌که‌ت بۆ ناکرێته‌وه
له بێدی خه‌وه‌که‌ت ئه‌پرسی بۆ جوان نانوشتێته‌وه
هه‌نار ئاسا ئه‌پرسیت
هه‌نار ئاساش له وه‌ڵامی ڕۆحانیدا
خۆت ئه‌دزیته‌وه
………………………………
کاتێک سه‌ربانی ماڵه‌که‌ت دارێکی
ڕواند
لێی ناپرسی
چه‌نده به گه‌ڵایه
که گه‌ڵا دروست بوون
ئه‌پرسی چه‌نده ئه‌و ده‌وه‌نه به ڕه‌شه‌بایه
چونکه تۆ هه‌ر وایت هه‌ر خۆت ئه‌په‌رستی
هه‌ر ڕقت له خه‌ڵکه‌و هه‌ر بۆخۆت خۆشه‌ویستی
2ی ئایاری 2011
هاوڕێ ڕه‌ش