ده‌ستی تۆم خستمه ژێر سه‌رم
و
هێمنانه ماچم کرد
ماچێک
چه‌شنی پایز په‌لکه وه‌ریوه‌کانی سه‌ر ڕێگای هه‌ڵئه‌گرێ و
هه‌موو گه‌ڵایه‌ک به مناڵی خۆی ئه‌زانێ
چه‌شنی ماسیه‌کی جێماو له که‌نارا خۆی له لیته وه‌رئه‌دا و
هه‌موو شوێنێ به ئاو ئه‌زانێ
منیش ئاوا له‌پی ده‌ستی تۆم
له ژێر ڕوومه‌تمدا
به خوایه‌ک له بێده‌نگی وشه وفرمێسکی قه‌تیس ماوی ئه‌شق ئه‌بینی
تاو نا تاویک شوشه‌ی بیره‌کان خۆیان ئه‌دا به‌یه‌که‌و
له وه‌رزێک ته‌نیایان ئه‌ڕوانی
ناڵه‌ی وشه غه‌مگینه‌کان خۆیان وشک ئه‌کرد و
ئه‌شقیان ئه‌نه‌خشاند
من ئه‌وکاته
ئه‌ڵقه‌ی ئه‌شقێکم خسته په‌نجه‌ی تۆ
پێم وتی
هه‌رگیز نه‌که‌ی فڕێی بده‌ی بێ هۆ
ئێستاکه
شوشه بیره‌کان له‌و باڕه
له‌و شاره
له‌و شه‌قامه
بانگی ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه ئه‌که‌ن
پێناسی گریانێکی به کوڵی ناخم بۆتۆ به‌یان ئه‌که‌ن،
بۆیه با بڕۆین له‌و شه‌وه‌دا
که ماچ ئاسمانی داپۆشی
که لێوه‌کان گه‌رم بوون به ههڵێوی سه‌رخۆشی
له‌و شه‌وه‌دا
دوو بیره‌ی تر بخۆینه‌وه
سه‌ری ساڵێکی تری وه‌ک ئه‌و شه‌وه دروست بکه‌ینه‌وه
بیره‌کان زۆر بێ‌ناز ئه‌بن کاتێ
خۆیان ئه‌بینن که ده‌ستی دڵدارێ نیه
ده‌ستیان باتێ
نه‌که‌ی
هه‌رچی وه‌رزی شه‌وینی خواردنه‌وه‌ی بیره هه‌بوو
له بێمنیدا بیره بخۆیته‌وه
نه‌که‌ی هه‌ر ساڵێکی نوێ هه‌بوو
له بێمنیدا ماچی ئه‌شق به لێوت بڕازێنیته‌وه
من له‌دوای ئه‌و شه‌وه هه‌موو شه‌وێ
به عیسای باڕ ئه‌ڵێم بیره‌م به‌رێ
با من له پێکی ئاشقاندا
بینۆشم
ئه‌و تاڵه
بیچێژم ئه‌و دووریه
ئه‌و ئازاره
گه‌ر بیره شوشهکانیشی به دڵما بچێ
ناگاته ئه‌و ئازاره‌ی که دڵی من
به فیراقه‌وه ئه‌ناڵی
له ته شوشه‌یه‌کی شووشه‌ی بیره
جه‌سته‌م ئه‌دڕێنێ
ڕۆحم ناکام ناکا و
به خه‌زان نامناسێنێ
بۆیه با شه‌وێکی تری باڕی خۆشه‌ویستی
بینۆش بیره‌یه‌ک وپێت بڵێم تۆی بۆ دڵم پێویستی
هاوڕێ ڕه‌ش
16.4.2011