له شه‌قامی ئێواره‌ی شاره‌که‌تدا
ژماره‌ی ده‌رگاکان ئه‌ژمێرم
بوم به گوڵ فرۆشێک و
کوچه‌ی شاره‌که‌ت
ئه‌نه‌خشێنم
ئه‌وه‌نده عه‌وداڵم بۆ بینیت
ده‌رگای ماڵی هه‌رچی شاره‌که‌ت هه‌یه
په‌نجه‌ری هه‌رچی شاره‌که‌ت هه‌یه
ئه‌یان دوێنم
ئه‌وه‌نده تینوم
بۆ بینی سیمای جوانت
هه‌موو که‌س له‌و شاره به تۆ ئهچووێنم
ئه‌وه‌ستم
ناپرسم
سه‌یر ئه‌که‌م
باس ناکه‌م
چه‌نی ئه‌که‌م ئه‌مه‌وێ بزانم
کام کۆڵانی شار بوو
له‌گه‌ڵ تۆدا
گوێی بۆ غه‌می دڵم گرتبوو
؟؟
گه‌ر ئه‌مجاره شه‌قامه‌کانی شار
ئه‌ی ڕه‌سیف و کورسیانه‌ی که گوێتان گرتبوو
بۆ ئاهی هه‌ناسه‌ی دڵداره‌که‌م
ئه‌مڕۆ
من له بێ ئه‌ویدا
له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا باسی ئه‌و ئه‌که‌م
ئێوه‌و هه‌موو دار‌و به‌ردی شاره‌که‌ی
گوڵدانی سپیهستان
ئێوه هه‌موو خونچه‌و گه‌ڵا وشکۆفهی
ئێواره‌ی شهقامستان
لای من زۆر پیرۆزن
بۆ هه‌موو یادگاریه‌کی ڕابردوو
له دڵی منا زۆر به‌سۆزن
گه‌ر ئه‌مجاره
شه‌و ویستی نازی خه‌و بکا به‌سه‌ر چاوی ڕۆژا
بڵین مرد ئه‌و دڵه‌ی ئه‌یوت پێم بڵێ که‌س هه‌یه
بڵی ها دڵم له خاچی بدا ؟؟
هاوڕێ ڕه‌ش
24.4.2011