بیرته له په‌رستگای قاوهخانهکهیهکدا
ده‌ستی تۆم خسته ژێر سه‌رم
وتم مه‌پرسه بۆ ئاشقتم
بیرته له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری
ڕێگای مردن ماچم کردی و
وتم مه‌پرسه بۆ شه‌یداتم
ئه‌ی بۆ ئێستا
له‌به‌رده‌م دڵێکی مات ومهلولا
بۆ جوانیه‌ک که نه‌بونی مابێ
بو به‌دڵێک که پیشه‌ی
ته‌نها ژاکان بێ
پێم ئه‌ڵێی
کوا بۆ سه‌رده‌می ئه‌شق ماوه ؟؟
بۆ پێم ئه‌ڵێی کوا
سه‌رده‌می وه‌فای دڵداری ماوه ؟؟
بۆ پێم ئه‌ڵێی به‌س ئه‌وه‌نده
باسی ژیانم بکه به هۆنراوه ؟؟
بۆ پێم ئه‌ڵێی
تۆ ئاشق نیت تۆ شێتی ژیانمت تێکداوه ؟؟
مه‌گه‌ر تۆ خۆت فێری وشه‌ی
باوه‌ش وماچ وگریانت نه‌کردم
مه‌گه‌ر خۆت
باسی جوانی هۆنراوهوپهخشانت بۆ نه‌کردم
مه‌گه‌ر خۆت باسی زانکۆی هه‌ستت بۆ نه‌کردم
مه‌گه‌ر خۆت باسی په‌ری خه‌یاڵ و
هه‌نسکی مناڵ و
خوڕه‌ی بارانت بۆ نه‌کردم
ئێستا من وام له ژێر دارێکا
نازانم له چ کوچه‌ی وڵاتێکا ؟؟
له پورتوگالم یان له سیبیریا
له فڕه‌نسام یان له ئه‌ڵمانیا
ئه‌ژیم بێ تۆ
بێ زانکۆ
بێ ماچ بێ باوه‌ش
که‌ساس نا‌ئومێد چاره ڕه‌ش
هۆ کچه‌که‌ی ئێواره‌ی باران
بۆ ژیانمت شێواند
هۆ کچه‌که‌ی وڵاتی گریان
بۆ ته‌مه‌نمت وه‌ک گه‌ڵا سوتاند
وامه‌زانه ئه‌شق دێڕێکه وکۆتایی دێ
وامه‌زانه ئه‌شق هه‌وایه‌که و سه‌رخۆشێ ههڵیئهمژێ
بزانه له‌سه‌ر خاکی دڵم ناوتم نوسی
له پانتایی ڕۆحما خۆشی ژیانم
سه‌ربڕی وههموویم بۆت هه‌ڵواسی
هاوڕێ ڕه‌ش
15.3.2011