ئه‌مشه‌وه
له‌ده‌رگای ماڵ هاتمه‌وه ده‌رو
سنوری خه‌یاڵم بڕی
له وڵاتی خه‌نده ڕامکردو
به‌ره‌و گریانگای ناخ هه‌نگاوم بڕی
چه‌نی کردم
ئه‌مشه‌وه ڕۆژ نه‌یتوانی به‌یانی باشم
لێ بکا
ئه‌مشه‌وه چه‌نی کردم ئه‌ستێره‌یه‌ک نه‌یتوانی
باسی ڕازی دڵیم بۆی بکا
ئه‌مشه‌و
به‌ناو کوچه به‌فرینه‌کانی
شاره‌که‌مدا
به‌ناو چۆڵایی شه‌وێکی ماته‌مدا
ئه‌ڕۆیشتم ئه‌هاتم بۆ لات
ئه‌هاتم تا پێت بڵێم
هۆ گوڵدانی جوانی وئاوات
ده‌رگای دڵتم لێ بکه‌ره‌وه
ده‌مێکه بهڕێگام به ههڵێوی هه‌ناسه‌ت
گه‌رم که‌ره‌وه
من ده‌مێکه بۆ ئه‌شقه
ڕێگایه‌ک ئه‌بڕم
من زه‌مه‌نێکه بۆ ئه‌شقه
گۆرانیه‌کی غه‌میگن ئه‌چڕم
ئێستا له‌به‌رده‌می قاپی تۆدا
بیدوینه ئه‌و دڵه‌م
بێنازی مه‌که
بیلاوێنه ئه‌و هه‌سته‌م
8.3.2011
هاوڕێ ڕه‌ش