ئه‌ی حه‌زره‌تی ئه‌شقم
کاتێ له‌پی ده‌ستی چهپتم ماچ کرد
پێم وتی قه‌ده‌رێک 28 ساڵ چاوه‌ڕوانی
له مێژووی ژیانم کرد به دیاری
بیرته فریشته‌که‌م
که له‌سه‌ر مێزی پێغه‌مبه‌ران
له خوانی ئه‌وینداران
پێم وتی
بۆ ئه‌و ئه‌شقه
دڵم کۆترێکی بێ باڵه‌و ئه‌فڕێ
بۆ ئه‌و ئه‌شقه جه‌سته‌م
تهتهرێکهو تا مردن ئه‌و ڕێگایه ئه‌گرێ
بیرته که وتم بیست وهه‌شت ساڵ
چاوه‌ڕوانی ومه‌ینه‌تی نیه بۆ منێکی دڵ مناڵ
ئێستاکه
ئه‌و سوێنده‌ی به ده‌ستتم خوارد
له‌سه‌ر ئه‌و مێزهیهی که عیسا بۆ خوای ڕازاندبۆوه
ئه‌و سوێنده‌ی به ده‌ستتم خوارد
له‌ژێر ڕوناکایی ئه‌و مۆمه‌ی مو‌سا بۆ پێغه‌مبه‌ری
گهشاندبۆوه
بڕوا بکه هه‌ر
ئه‌و ماچه
هه‌ر ئه‌و سوێنده
هه‌ر ئه‌و شه‌وه
هه‌رچی خۆشی ژیانم بوو
دواشهوی جوانیان بوو
ئێستاکه چاوه‌ڕێم بیست وهه‌شت ساڵ
که مردم له‌سه‌ر گۆڕم
بیچه‌قێنه ئاڵای خونچه‌یه‌کی
کاڵ
بهولهپی ده‌سته‌ی ماچم کرد
بنوسه ئه‌و گه‌نجه من شه‌هیدم کرد
هاوڕێ ڕه‌ش
4.3.2011