ڕۆژێک پێش دوێنێ، وه‌ک ئه‌مڕۆ
خونچه‌یه‌ک بو به‌گوڵ
گوڵێک سوخمه‌که‌ی دڕا
په‌پوله‌یه‌ک شوی کرد
خاڵخاڵۆکه‌یه‌ک شه‌هید کرا
مێروله‌یه‌ک فه‌رهودکرا
ئه‌مڕۆ وه‌ک ڕۆژێک پێش دوێنێ
هێشویه‌ک ترێ خۆی کرد به‌شه‌راب
مه‌ڕێک سوجده‌ی بۆ قه‌سابێک برد
ده‌ریایه‌ک بۆ پشو ،چو بۆ سهراب
بولبولێک ده‌نگی نوسا
منداڵێک بۆ قومێک ئاو خنکا
ماسییه‌ک خۆی ڕوت و قوت کرده‌وه
ڕاوچییه‌ک خۆی پێکا
به‌رازێک پشمی و ئاسکێک سوتا
ئه‌مڕۆ که‌مێکی تر ده‌بێت به‌دوێنێ
که‌مێکی تر ئه‌مڕۆ ده‌ست پێده‌کات
ئه‌ستێره‌یه‌ک قاچی له جێ ده‌چێت
ملوانکه‌یه له گۆیژ ، ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت
سوێ بانێک پڕ پڕ ده‌بێت له( نۆت)ه
ورده ورده ده‌ڕژێت ..
که ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ‌کرد
سفتاحهکهی کانییه‌ک لوتی پژا
به‌ردێک لم خواردی
هه‌نگێک هه‌نگوینه‌که‌ی لێڕژا
قهلهمونێک ، قه‌له‌که‌ی کوژرا ..
ئه‌مڕۆ درۆیه‌ک ته‌ریق بۆیه‌وه
دوێنێ خۆر ، له خۆیه‌وه بورایه‌وه
دار خورمایه‌ک ، مۆزێکی پیر کرد
ده‌نکێک شقارته، جگه‌ره‌یه‌کی کێشا
ئه‌مڕۆ که ته‌واو بوو ،
ئه‌بێت به سبه‌ی
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ کۆتایی پێ بێت
سبه‌ی ده‌ست پێ‌بکات
منیش له سه‌ره‌تاوه ده‌ست به هه‌موو شتێک ده‌که‌مه‌وه
من له کۆتاییدا ده‌ست به‌نوسین ده‌که‌م .
11/01/09 لهشقلی و پقلی خه‌یاڵێک ته‌واو بۆم
ئه‌و ساڵه‌ی ته‌رزه، به‌رسیله‌ی عه‌شقی کوتام!…
هه‌ردی ئه‌حمه‌د