په‌یامێک بۆ شاره‌که‌م…
پێشکه‌شه به سولێمانی.
به گه‌نجان و لاوانی به‌هێز
به دایکان و باوکانی به‌ڕێز
به شه‌قام و شۆسته‌و گه‌ڕه‌که‌کانی شار..
به سه‌یوان و گۆیژه‌و گڵه‌زه‌رده و قه‌یوان، پێشکه‌شه ..
ڕێگام پێبده‌ن، ببمه خاوه‌ن ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی که شه‌قام ئه‌یبه‌خشێ به شۆڕشگێره‌کان
که ده‌نگی زوڵاڵ خۆشی ئه‌وێت
که ئازادی به سه‌ر باڵایه قورئان ئه‌خوێنێ
که شۆڕش، ئاشتی و برایه‌تی گه‌وره ده‌کات..
ڕێگام پێبده‌ن، که له‌و ئاسوده‌ییه‌دا به‌شێک بم و
له جێگای به‌ژن و باڵای به‌رز و گه‌وره‌تان، سێبه‌ر بم
له گه‌روی هه‌موتانه‌وه، هاوارێکی ماندو بم
ڕێگام پێبده‌ن…
ئه‌و شه‌ره‌فه‌م هه‌بێت، ده‌ستم به‌ر به‌ژن و باڵاتان بکه‌وێت
ده‌ستان بگوشم، و چاوتان ماچ بکه‌م و له به‌رده‌متانا کڕنوش به‌رم
ڕێگام پێبده‌ن، شانازیتان پێوه بکه‌م
له بیره‌وه‌ریه قه‌یره‌کانی ته‌مه‌نمه‌وه پێتانه‌وه بنازم و
تا شتێکم له بیر ماوه، له ئهلف و بێ ی نیشتمان پارێزی له گه‌ڵتانا بم
ڕیگام پێبده‌ن، به ڕوت‌و قوتی بێمه ناوتانه‌وه
ڕێگام پێبده‌ن، به پێ خاوسی له گه‌ڵتانا بۆستم
ڕێگام پێبده‌ن، به قه‌ده‌ر هه‌موتان هاوار بکه‌م ئازادی!!! ئازادی…..
خوشک و براکانم.. هاوڕێ و هاوته‌مه‌ن و هاوشاری و هاو خه‌مه‌کانم
ڕێگام پێبده‌ن، سڵاوتان لێبکه‌م
له ناوتانا بۆستم و له به‌رده‌متانا بۆستم و
له گه‌ڵ هاوارتانه خۆم بگوشم
بڵێم، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کان هاتن و قسه‌یان بۆ کردن
پێیان بڵێن، ئیدی ئێمه‌ی سه‌رکرده، خۆمان سه‌رکرده‌ی خۆمانین
ئه‌گه‌ر سیاسیه‌کان هاتن بۆ لاتان
ڕێزیان بگرن، با له شه‌رمانه بمرن
ئه‌گه‌ر باسی سیاسه‌تیان بۆ کردن
ده‌ست به سنگتانه‌وه بگرن
که ته‌واو بون، له فه‌لسه‌فه‌ی درۆ
به یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه‌ن، و پێیان بڵێن
ئیدی له ئه‌مڕۆ به دواوه ئێمه سیاسین!
با سیاسییه کڵۆڵه‌کان ته‌ماشامان بکه‌ن، له رێز و عورفه‌تمان ورد ببنه‌وه
بزانن ئێمه‌ی گه‌نج و لاو، سیاسین یان ئێوه‌ی پیره پیاوی دۆڕاو
ئه‌گه‌ر له ناو حیزبه‌کانه‌وه که‌سێک زاتی ئه‌وه‌ی کرد بێته ناوتانه‌وه
بێ خه‌م بن، دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه، که ڵاڵ ده‌بێت،
وه‌ک نه‌عامه سه‌ر شۆڕ ده‌بێت
که هونه‌رمه‌نده‌کان هاتنه ناوتانه‌وه
ئه‌وانه‌ی به خوێنی ئه‌نفال تراکێ ئه‌کا
نه‌شیدی خۆتانی بۆ بڵێن
که ده‌ڵێت…
ئێمه‌ی جل ڕه‌شه‌کان
سیاستی ئێوه، ژیانی لێستاندین
ئێمه‌ی جل ڕه‌شه‌کان، ناخمان سپییه
مێژومان سپییه.. شۆڕشمان سپییه
به‌ڵێ.. ئێمه‌ی جل ڕه‌شه‌کان دڵمان سپییه، ئازادیمان برسییه!..
که شاعیره‌کان هاتنه ناوتانه‌وه، وه‌ک غه‌زه‌لنوس، به‌خێر هاتنیان بکه‌ن..
به بارۆن، و فیرعه‌ونه‌کان بڵێن
هیچ هێزێک ناتوانێت، خه‌یاڵمان بدزێت!!..
هیچ حاکمێک ناتوانێت له‌م شاره‌دا ته‌ور بدات له لێوی ئازادی و
شۆڕشمان زیندان بکات و گه‌رومان زنجیر بکات،.
به حاکمه جه‌للاده‌کانی ئه‌م شاره بڵێن..
له مه‌رگی خۆمان زیاتر شک نابه‌ین بۆ ئه‌م حه‌قه
وه‌رن، ئێمه بکوژن.. ده‌نگمان زیندان بکه‌ن.. خه‌یاڵمان ئه‌شکه‌نجه بده‌ن
بزانن، که‌سمان له شۆرش په‌شیمانین، که‌سمان له مێژو قاچاغین
حاکمه، سه‌رمه‌ست و جه‌للاده‌کان و
حاکمه، بکوژ و دڵڕه‌شه‌کانی ئه‌م شاره
چۆن، په‌تی سێداره‌مان بۆده‌که‌نه دروشمی ژیان و
فیشه‌کمان بۆ ده‌که‌نه سومبڵی ئاشتی و
چۆن شه‌مشه‌ممه کوێره‌کانیان، ماره‌ی کۆترمان به ئاشتی لێ زه‌وت ده‌که‌ن
که گۆرانی ڕه‌ش و سپی، ده‌ڵێت
چۆن غروریان له بینی ئێمه‌دا حۆلی کردون
ئه‌وه‌تا، وێنه پرتاقاڵیه‌کانی ئێستای ئێمه‌و
وێنه مۆره ڕه‌شه‌کانی مێژوی خۆیان نابینن
ئه‌وه‌تا، شانۆی که‌رنه‌ڤاڵی شۆڕشی سپی که ده‌ست پیده‌کات
ئاسوده‌ی ئه‌وان، مانده‌گرێت و خۆشبه‌ختی ئه‌وان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له زۆرداری
که ئه‌وان هاتن، واتا سیاسی و حیزبیه‌کان و پیاوه دۆڕاوه‌کانی سه‌رکرده
نه ته‌ما‌نتایان تێبگرن، نه هێلکه
با شه‌قام و جوانی ئه‌و شاره، فێری ڕه‌وشت و مۆڕاڵ و سیاسیه‌تیان بکات
با تێبگه‌ن، ئیدی هیچی دیکه
سه‌رکرده‌ی پیر.. سیاسی دۆڕاو.. حیزبی ڕوخاو.. دروشمی فه‌وتاو
بڕیاری شکاو.. ئه‌زمونی ساوا.. حوکمه‌تی بێ ناو.. مێژوی سوتاو
ناتوانێت توڕه‌ی ئێمه به کۆتا بێنێ
ناتوانێت شۆڕشی ئێمه تێک‌بشکێنێ
نا توانێت ئیراده‌ی ئێمه بله‌قێنێ
خوشک و برایان.. هاوڕێ و هاوته‌مه‌ن و هاو خه‌بات و هاو ئاینده‌م
هاوشاری و هاوئیراده‌و هاوکارو هاو به‌شه‌کان
ڕێگام پێبده‌ن، وه‌ک ئێوه خاوه‌ن شه‌ره‌ف بم
له گه‌ڵتانه بۆستم، له گه‌ڵتانه هاوار بکه‌م، له گه‌ڵتانا شۆڕش بکه‌م
ڕێگه‌م پێبده‌ن، له‌و مێژوه‌دا، خاوه‌ن به‌شبم،
به جه‌سته وه‌ک شه‌هید، دورم لێتانه‌وه
به ئومێد، وا وه‌ستاوم به شانتانه‌وه
به‌دڵ خاوه‌ن دروشم و هاوارم، و به دڵ له گه‌ڵ سه‌ربه‌ستیتاندا‌م …
هاوڕێییانم، هاوبیران و هاو دۆستانم
هاوشاری و هاو خه‌مان و شۆڕشگێڕه‌کان
له دڵه‌وه پیرۆزبایتان لێده‌که‌م وله گه‌ڵتانم
کاتێک به ده‌نگێکی زوڵاڵ هاوار ده‌که‌ن، ئــــــــــــــــــــــازادی!! ئازادی…
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
7/3/2011