نامەی کۆتایی
حەمەشوان شەریف
20100816
سڵاو !
وەک و جاران
لەباش بونی دەرونی من مەپرسە
خراپتربووم ،باشتر نەبووم ،
وەک لەدەرونی مرۆڤ بەگومان بووم
ئاواش لەیاسا دەمەوێ یاخی ببم ،
دەزانم مرۆڤ خۆی یاسای داڕشتووە
بۆ کەلەبچەکردنی ئازادی خۆیی
هەربۆیە لەژێر نایاساییدا
هەموومان بەسزاوە دەمرین . ،
ئەم نامەیەم
بیخوێنەرەوە بەدەنگی بەرز >
چەند ترسنۆکە مرۆڤ
لەبڕیارداندا ،
چەند دڕندەیەو ساویلکەیە
مرۆڤ بۆ جووت بوون ،
کەس نەماوە درۆ نەکات ،
لەهەر شوێنێ با هەڵکات
مرۆڤەکانی ئەم جەرخە لەوەێ دەلەوەڕن ،
لەپشتەوە ئازیزترین هاوڕێت
بەخەنجەرێکی کولەوە دڵت دەردێنێ ،
ئەو ژنەی بۆ پیاو خۆشەویستی دروست کرد
ئێستا عاشقی کوڕەکەیەتی ،
پیاوان چاوەڕێی ئەوەنەبن
خۆشەویستی بگەڕێتەوە بۆ دۆخی جارانی ،
تازە ژن پیاوی لەبەر چاوکەتووە ،
منی جەنگاوەر
بەزەیم بەهەرزەکارەکاندا دێتەوە
بەلاملی دڵداریەوە نوساون و
لەقەهرو خەمخواردندا
تەمەنی جوانیان بەسەردەبەن ،
بەبیرم هاتەوە
ئێوە پارێزەرێکن تەنیا
بۆ بەرژەوەندیەکانی بژێوی خۆتان
لەژێر ئەم پێناسەیەدا گەورەبوون
کۆیلە بۆ مردن و
قنگدەر و جەلادەکانیش لەپێکەنیندا
بەپشتا دەخەن
تێناگەم گەمژەیمان لەوەدایە کەدەتانبینین
بەڕێزەوە بۆتان ئەچەمێینەوە ،
گلەیم زۆرە لەمرۆڤەکانی ئەم چەرخە
هەر لەیەکەم هەواڵپرسینیدا
بەدرۆ وەڵام دەداتەوە ،
تۆ لەبرادەرەکەت پبرسە هەواڵت چۆنە
دەڵێ زۆر باشم ،
کەچی تاسەرئێسقان گرمۆڵەبووە لەنائومێدی و
ژەنگی گومان دایپشیوە ،
هەر لێرەوە یە من بێبڕواییم هەڵبژارد
ئومێدم نەما بە یاسا
دەبێ مەزڵومترین گیانلەبەر
کە کەرە بەیاساکانی مرۆڤدا بچێتەوە و
پاکنوسی کاتەوە لە پۆخڵەواتی ،
دەزانم بە جەنگاوەرێکی شێتم دەزانی
ئەمە ڕاستییەکە هەرگیز
تۆ فێری نابی ،
لەکۆتایم دا
بەژیانت ناسپێرم
بەڵکو دەمەوێ بە گومانەوە
بتکوژم …………………………