حه‌مه‌شوان شه‌ریف
070606سوێد
لێت ده‌گه‌ڕێم ، ! .
با ته‌نیاتر بیت له من ،
تا خۆت و خه‌مه‌کانت
گرمۆڵه‌بن له به‌ر ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌دا ،.
دوای ته‌واو تهڕبوونت
بۆنی باران ئه‌گریت و
وه‌ک گیایه‌کی عاجزی به‌ر هه‌تاو
مل ده‌نێی به سنگی ئه‌م * لهیلووکهوه
که پێی ئه‌ڵێن ژیان ، .
ئه‌زانم
خه‌م و
نیگه‌رانی له‌تی کردویت وو
ناته‌وه‌ێ بڵێ یی به‌م ژیانه ڕه‌نگ زه‌رده
من ، منی ئێواره‌یه‌کی ههڵووهریوی
بێفڕین دۆڕام به مردن ! ،
لای تۆ …
ژیان هه‌ناسه‌یه‌کی نه‌ماوه بۆ مردن ،.
که چی جه‌نگ هه‌ر به‌پێوه ده‌که‌یت و
به نیوه‌ی له‌شه‌وه به بزه‌وه له مردن ئه‌ڕوانی !.
یان ….
دێت و
دێ ی
خۆت له‌باڵی بێده‌نگی هه‌ڵده‌سوو یی و
چرپه‌یه‌ک نادرکێنی بۆ لقه‌کانی دارگێلاس
تا گرێی خه‌ونێکت بۆ بکاته‌وه و
له ژێرسێبه‌ری گه‌ڵاکانیدا
گویێ بۆ ئه‌و ئاوازانه قوڵاغکهی
له مناڵیتا ئهتچڕین .!.
تۆ که ده‌زانیت ،
شه‌ڵاڵ بووی له گومانی ژه‌نگاوی ژیان
ئه‌و ده‌رگایه بۆ ئه‌که‌یته‌وه
که‌باران نه‌یه‌وێت خۆی بهپهنجهرهکهتا بکێشێ . ! .
به‌ڵام …
با ی ناسکتیرین ڕه‌نگ
هات و تۆ‌و یی خونجهکانتی *ڕفاند .
ده‌تزانی ، تۆ
که ههرزهبوویت
بێده‌نگترین چۆلهکهبوویت و
دڵت به‌هیچ چڵێ نه‌ده‌کرایه‌وه
له سه‌ری بخوێنیت ،
له‌بیرمه ..
تا گه‌ڵایه‌کی سهوزبمایه به‌داره‌وه
له ماڵ دوور نه‌ده‌که‌وتیته‌وه
ئێواران که ئاره‌زووی گریانت ده‌هات
تێر تێر ئه‌گریایت به‌سه‌ر باڵای وردوخاشتا ،
بۆ به‌یانی بیزاردهبوویت
له‌خۆری سه‌ربانه گه‌ڕۆکه‌کان و
ههڵئهستایت
ده‌مبینی گریان بهسهرینهکهتهوه لکابوو ! .
ئه‌و فرمێسکانه‌ت
ته‌نیا نیشانی ته‌نیایدا و
به به‌ڵێنه‌وه به‌س بۆ به‌فری بگێڕێته‌وه .
/ ئه‌ی تۆ !
ئه‌ی ئه‌و * ڕووناکیه‌یی * ه ی
شه‌قام شه‌رم له ته‌وێڵی ئه‌تکا
که تۆ ی ئه‌بینی به دوڕیانێکیا تێپهڕئهبی !<
ده‌مبینی !
سنه‌وبه‌ر به‌و هه‌موو سه‌وز ییهیهوه
ده‌نوشتایه‌وه بۆ سڵاوێکت
ده‌یزانی ڕووانینت له‌و سه‌وزتره .!.
هیوات به قاچێکه‌وه ناشهلێ ،
گیرفانت پڕه له نامه‌ی ڕه‌نگی مۆر ی دڵداری !.
به‌یانیه‌کی سازگاریش * ده‌هاته ده‌ر
ئه‌وه‌شم ده‌زانی که
دڵداره‌که‌ت که به‌فر بوو
له به‌رده‌م دهرگاکهتاندا خۆی ڕاخستبوو
به‌دیار نیگایه‌کته‌وه
وه‌خت بوو له‌تاوت دا ببێ به‌ئاو
بۆ ماسیه‌کانی کۆڵانه‌که‌یان ،
به‌ڵام ، هه‌ر که‌ده‌ر ده‌که‌وتی
سوری ڕوومه‌تی ئه‌و و ڕه‌نگی خوێنی ئه‌و ژووانه
تا که دره‌خێکی بێ هاوتابوو
بۆ یادگاریت ئه‌ی ڕووناکی ./
ده بڵێ ! با له داخی تۆدا
له‌وه‌زیاتر به مردنه‌وه نهنووسێم ،
بڵێ
منیش دۆڕاوێکی ئه‌م ژیانه سه‌ر تاشراوهم
با شه‌رم له‌وه زیاتر ههڵتنهگوڵۆفێ ،!.
ده‌سخه‌ڕۆمان مه‌که ئه‌ی ژیان له‌ڕووناکی ،
تۆ ئهمئێساکه
هه‌ر دڵته‌نگیت و
له دۆڕاویش نا به‌یته‌وه .!.
با
با گه‌ڕایه‌وه بۆلات
له‌کاتی توڕه‌بونیدا ده‌هات
به‌ده‌م گڤه‌وه ده‌گریاو
چاوی بۆ ئه‌و کچه ده‌گێڕا یه‌که‌م جار دارستانی
چاوتی *ئاوردابوو
با به‌س خۆی نیشانی تۆده‌دا !
به‌و په‌ڕی عیشقه‌وه
تا بلۆی ڕوخساری به‌فری
وه‌بیر ده‌هێنایته‌وه ،
که تۆ عه‌یامێکه *ناڵییانه عیشقی *به‌فر بوویت .!.
بۆ تۆی مه‌زن و میهردار و دڵدار
به‌فر به له‌شی خۆی
پۆترێتێکی ناسکتری له‌ئاو
بۆ دهکێشایت و
له چۆڵه‌وانیه‌کدا به‌خوێنی چاوی بۆی ده‌نووسیت
هه‌تاوی ڕووناک من تۆم خۆشده‌وێت
ده‌زانم تۆی مه‌زنی دڵ له‌به‌رد
دوای چه‌ند ڕۆژێک له‌تێربوونی ماچ و تێکڕژان
دهمتوێنیتهوه ،.
تا منی به‌فر و
تۆی هه‌تاوی ته‌نیا هه‌ر ته‌نیاو خۆویست
له وه‌رزی مردنی گه‌ڵاکاندا
له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌وه دووموشت گومان و
دوودێڕ له گریان بۆ ماڵی با بنێرین ،.
گرێ ی با ش به‌س لای تۆ ده‌کرێته‌وه
ده‌نا بۆ هه‌ر خۆی نیشانی تۆ ده‌دات .!.
ئێستاش
تۆش ده‌خوازیت به پێوه بمریت !
به‌بیرمه که‌مناڵبووم
ڕووناکی له‌گه‌ڵ بادا ئه‌گه‌ڕا و
سێبه‌ریان له ڕه‌ش پێستێکی بێنان ده‌ئاڵاند و
سه‌رسه‌ختانه هه‌ژاریان ده‌کردوو
له‌ژێر شانی باراندا
ده‌پاڕانه‌وه لای ژیان .،.
ئه‌ی ڕووناکی ژیان ،
هه‌ناسه‌کانت بۆنی گومان و
مردنی لێدێت !؟.
جارێک مه‌مره
سه‌وزتر له سنه‌وبه‌ر !
مه‌مره
له داری پرته‌قاڵ جوانتر !
یه‌که‌مین هاوڕێ ی با
جارێ مه‌مره
ژیان…..
ماویه‌تی،،،،،
بۆ مردن …….