حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
هێنده شه‌یدای تۆم، هێنده شێتی تۆم،
خۆشترم ده‌وێی له ژیانی خۆم
هێنده‌م خۆش ده‌وێی، هه‌ر چی شک ده‌به‌م
به قوربانی یه‌ک، چرپه‌ی تۆی ده‌که‌م.
ده‌زانم ده‌ژیم، له‌ناو خه‌یاڵدا
خه‌ریکی شه‌ڕم، له‌گه‌ڵ مه‌حاڵدا
وه‌ک چۆن کۆتاییی ژیان مردنه
خۆشه‌ویستیی تۆیش، قه‌ده‌ری منه.
به ئه‌وینه‌وه، ژیان شیرینه،
عومری بێ ئه‌وین، خه‌م و ئه‌سرینه،
ئه‌وین جوانترین (دابی گێتییه)
لایه‌نی جوانی ئه‌وین، شێتییه.
*
داب: نه‌ریت.
گێتی: دنیا.