فەلاحی شێخ ڕەئووف
سلێمانی100605
كێ ئەخوازێت هەوری خەزان
ڕەش و چڵكن ئاسمان بگرێ
تارمایی ئەو نەگریسێكە
گەر بۆی بكرێ
مەبەستێتی
خۆشی ژیان
بەرە و ئاوا و فەنا بەرێ
لاشە و هزر بتۆقێنی
پرتە و چركەی
كەمبوونەوە
چك چك بەرە و سەیوان بەرێ
هەست و نەستمان
نەمێنن و ببڕێتەوە
هێور بن و
هێدی هێدی
بە تۆبەیەك ئهسڕێتهوه
كێ ئەتوانێت باڵا دەست بێ
یان سەرسەخت
یان جەربەزە
بە بزەیەك بیڕەوێنێ
ئەو ئەزانێ
كە بەهار چوو
هێشتا ژیان زۆر ئەمێنێ