لێم دوور کەوەو
بڕۆ بەرەو ئەو کەنارەی
حەزەکانت ئەگرێتە خۆ …
ئەوە منم
تاکو ئێستا دڵەی شێتم
بۆتە وێستگەی وا شکانی
چەندین ناسکۆڵەی وەکو تۆ …
بڕۆ ئیتر
ئەو ڕقەی وا یەخەی گرتووی
بەسەر مندا دایمرکێنە …
ئەو هەستەی کە
منت وەبیر دێنێتەوە
ورد وردی کە، بیسوتێنە …
بڕۆ و خۆت بدەرە دەستی
ئەو قەدەرەی کە پێت خۆشە …
بچۆرە نێو ئەو کتێبەی
شیعرەکانم
لە نێویدا فەرامۆشە …
بۆ ئەتەوێ بە دیار خەما
کاڵ بیتەوە ؟!
نا نا نەکەی، قەت مەهێڵە …
بڕۆ هەموو خەمەکانیش
بۆ تەنییایم بەجێ بێڵە …
بڕۆ جارێ
ئەتۆ ئێستاش
گەلێ خەونی کچانەییت
ئامادەن بۆ لە دایکبوون …
چیت داوە لە منێکی شێت ؟!
چیت داوە لە گیرۆدە بوون … ؟!
دەرباز یونس
١٦/٨/٢٠١١