به‌ندی عه‌لی .. دیسێمبه‌ری 2009
ئه‌م ووشانه،هه‌ر یه‌کێکیان
شه‌پۆلێکن له‌به‌حری ڕاز
ده‌مێ ئه‌ڵێی په‌ریی ده‌ریان
ده‌مێ وورده ماسیی ، بێ ناز
له‌هه‌ڵچوون و لهداچوونا
ده‌مێ توڕه‌ن ، ده‌مێ هێمن
ده‌مێ نه‌رمن وه‌کو لۆکه
ده‌مێ تیژن وه‌کو سوژن
ده‌مێ ئاونگن ، ده‌مێ گڕ
ده‌مێ به‌فرن ، ده‌مێ پشکۆ
ده‌مێ شاخی به‌رزی قاقان
ده‌مێ هاواری سه‌ر گڵکۆ
له‌گریانی مناڵێکدا
ده‌بن بهمرواریی دیده
لهزلفی چاو کهژاڵێکدا
هه‌ندێ په‌نجه‌ن،زۆر گه‌ڕیده
له‌سه‌ر لێوی ئاڵی گوڵدا
په‌پووله‌ن په‌رۆشی ماچن
له‌که‌نیسه‌ی هه‌ندێ دڵدا
کتێبی پیرۆز‌و خاچن
له‌خه‌ونی نابینایه‌کدا
تهلیسمێکن له‌نوری خوا
به‌ڕووی مه‌حکومێکی دۆزه‌خ
نهسیمێکن له‌سروه‌ی با
له‌داڵانی دڵی ته‌نگا
هه‌ندێ خورپهیهن له‌بۆ شادی
بۆ کۆیله‌کانی ئه‌م دههرهش
هه‌ندێ چرپهن له‌ئازادی
شه‌ربه‌تی هه‌ناری هه‌ستن
لهجێژوانی دوو دڵدارا
پێکه ژه‌هری تاڵی خه‌ستن
له‌چاوی پیسی زۆردارا
ده‌مێ فه‌رشێکی کاشانی
چنراون به‌په‌نجه‌ی په‌ری
ده‌مێ ده‌شتێکی مینڕێژن
به‌خار ، ئه‌مسه‌ر تائه‌وسه‌ری
ده‌م ده‌مانێ ک‌ش و ماتن
بێ که‌نارو بێ تان و پۆ
هه‌ر له‌ته‌رمی مردوو ئه‌چن
ئه‌و ده‌مانه‌ی دوورن له‌تۆ