به‌ندی عه‌لی .. ئه‌یاری 2010
قه‌ڵه‌مێکی تر شه‌هید بوو
ده گوڵی په‌نجه هه‌ڵوه‌رین
کاغه‌زێکی تریش سوتا
ترێ ڕه‌شکه‌ی دوو چاوی تر
بوون بهمێوژ
دڵی مۆمێکی تر ، وه‌ستا
لێوێکی تر
دڕکی مه‌رگ ، بێده‌نگی کرد
له‌ئاسمانه قه‌ترانیه‌که‌ی
ئه‌م هه‌واره بێ خهونهیا
ئه‌ستێره‌یه‌کی تر ، کشا
په‌پووله‌ی روحێکی تریش
به‌ره‌و گوڵزاری نه‌مریی
فڕی .. فڕی
تفه‌نگ بازێکی بێ شه‌ره‌ف
ئه‌وی فرۆشت
گه‌نده‌ڵێکی بێ حورمه‌تیش
به‌مه‌رگی ئه‌و
راحه‌تی بالی خۆی کڕی
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






