به‌ندی عه‌لی 2010
دوێشه‌و که‌سێ هاته‌خه‌وم
ووتم تۆ کێی
ووتی ئه‌گه‌ر خوا بناسی
من هه‌واڵنێرێکی ئه‌وم
ووتم باشه
له‌عه‌رشی ئه‌و ره‌حمانه‌وه
چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه
بۆ ئه‌وانه‌ی
چاوه‌ڕێی سێبه‌ری ته‌رمی
ئه‌و په‌پووله پاییزانهن
باڕه‌شی بێڕه‌نگی فیتنه‌ی
میرخاسه جه‌رده‌کانی جه‌نگ
فڕاندنی
چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه
له‌وه‌ڵامی ئه‌و نامانه‌ی
کچه یاخیه‌کانی زه‌وی ناردیانن
ئاگری دۆزه‌خی ئه‌ویش
سوتاندنی
چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه
بۆ قه‌ره‌بوی
پێنج هه‌زار نێرگزی خنکاو
به‌بۆنی سێ‌و
دارسێوه‌کانی بێستانی به‌زه‌یی خوا
ئه‌و دارانه‌ی .. بۆ عاشیقان
بوون بهسێداری سێداره‌و
تابووتی مه‌رگێکی ناکاو
چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه
بۆ ئه‌و کاریله ووردانه‌ی
بێ جینایه‌ت
به‌ده‌م ههنیسک و ژانه‌وه
مه‌مکی ووشکی ژیان ده‌مژن
ئه‌ویش هه‌ر لهکوێرهکانی و
پرته‌قاڵی گوشراو ئه‌چێت
غه‌یری قه‌ترانی برسێتی
هیچی تری لێوه نایه‌ت
ووتم ده‌بێژه ده‌ی توخوا
فریشته‌ی چاو زه‌قی دان ڕیچ
بۆ وه‌ڵامی
ئه‌و هه‌موو ده‌رده به‌سوێیه
چ هه‌واڵێکی نوێت پێیه
ووتی هه‌ر هیچ
منیش له‌حه‌سره‌تی وه‌ڵام
که‌وه‌ک دوپشکێ پێوه‌ی دام
وه‌ک چۆله‌که‌ی ڕاچڵهکیوی
ژێر ڕه‌هێڵه .. له‌خه‌و هه‌ستام