به‌ندی عه‌لی .. 2010
دووسه‌دو بیست و شه‌ش نوقڵی
مزری ماچ و
دووسه‌دو بیست و شه‌ش چڵی
گوڵه مێخه‌کی نیاز‌و
دووسه‌دو بیست وشه‌ش چرپه‌ی
په‌نهانی پڕ موحیبه‌ت و
دووسه‌دو بیست و شه‌ش خورپه‌ی
دڵێک ، به‌ئاسته‌م قوه‌تی جه‌زبی
به‌ژیانه‌وه تیاماوه
دووسه‌دو بیست و شه‌ش به‌ردی
نه‌فره‌تیش به‌و تهوێڵانهی
چاویان هه‌ڵنایه به‌باڵات
دووسه‌دو بیست و شه‌ش ئاهی
پڕ حه‌سره‌تیش بۆ بێ نازیت
ئه‌ی که‌ناره شیرینه‌که‌ی
نه‌وره‌سه وێڵه‌که‌ی روحم
وانه‌زانیت فه‌رامۆشی
وێڕای هه‌موو زامه‌کانت
هه‌موو ساڵێکت به‌خۆشی
ئه‌ی باوه‌شی میهره‌بانی .. سلێمانی