به‌ندی عه‌لی .. 2011
نهوبههارهو
به‌رده‌رکی سه‌رای شاره‌که‌م
بۆنی نێرگزی لێوه دێ
ئاخر گوڵم چۆن وانه‌بێ
که‌هه‌ر به‌چه‌ند ده‌یان ساڵێک
له‌وێ خوێنی
ده‌یان نێرگزی لێ ئه‌ڕژێ
یادی ڕاپه‌ڕین
بیست به‌هاره
هه‌ڵاڵه‌ی خه‌وه‌کانی ئێمه
ئێمه‌ی پیاده‌و
پووشی به‌ڵێنه‌کانی ئێوه
ئێوه‌ی سوارچاک
لهباهۆزی یاده‌کانی ڕاپه‌ڕینا
ئهخولێنهوهو
ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌رزه‌وی
ئاخر گوڵم
هه‌موویان بوون بهکۆلاره