به‌ندی عه‌لی .. به‌هاری 2011
لهتهنوورهکانی دۆزه‌خا
شنه‌بای میهر هه‌ڵناکا
چ گێلیه‌که ئه‌ی دڵ ، له‌وێ
له‌گه‌ڵ قامچی به‌ده‌سته‌کانی شه‌یتانا
به‌نیازی پیاسه‌یه‌کی ئێواران بی
گوڵه‌کانی دۆزه‌خیش
هه‌موویان هه‌ر یه‌ک ڕه‌نگیان هه‌یه
له‌ڕه‌نگی گڕ
چ گێلیه‌که ئه‌ی دڵ ، له‌وێ
گوڵ بده‌ی له‌یه‌خه‌ی
پاسه‌وانه دڵسۆزه‌کانی شه‌یتان
کانیاوه‌کانی دۆزه‌خیش
هه‌ر چۆڕاوی دهباخانهکانی جورمیان
لێ هه‌ڵئه‌قوڵێ
چ گێلیه‌که ئه‌ی دڵ ، له‌وێ
داوه‌تی شه‌یتان بکه‌ی
بۆ نۆشینی دوو پێک له‌ئاوی
روحی خۆت
ده‌روازه‌کانی دۆزه‌خیش
ته‌نیا به‌ڕووی
چوونه ژوورهوهیا ئه‌کرێنه‌وه
چ گێلیه‌که ئه‌ی دڵ ، له‌وێ
پرسیاری ڕوخسه‌تی ده‌رچوون
لهدهرگاوانهکانی شه‌یتان بکه‌ی
ئاسمانی بێ پایانی دۆزخ
هه‌میشه سوورباوی تۆخه
وه‌ک چاوه سووره‌کانی هه‌ڕه‌شه
چ گێلیه ئه‌ی دڵ ، له‌وێ
چاوه‌ڕێی غه‌مزه‌یه‌کی عیشق
له‌چاوه تیلهکانی شه‌یتان بکه‌ی
یاسا‌و ڕێساکانی دۆزه‌خ
لهحیبری گڕاویی تۆڵه‌و
بهپهڕهمووچی ژه‌هراویی
سزا‌و ئه‌شکه‌نجه نووسراون
چ گێلیه‌که ئه‌ی دڵ ، له‌وێ
تکای مۆڵه‌تی یاخی بوون
بۆ روحه تواوه‌کان بکه‌ی
چ گێلیه‌که ئه‌ی دڵ ، له‌وێ
به‌خه‌یاڵی په‌ریه‌کانی به‌هه‌شته‌وه
چاوه‌کانت .. بچنه خه‌وێ
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






