به‌ندی عه‌لی .. پاییزی 2011
ئه‌مشه‌و خه‌مێ ده‌مخواته‌وه
تێناگه‌م بۆ تێر نابێ لێم
ڕه‌نگه پێی وابێ وه‌ک چه‌می
باده‌ی به‌هه‌شت ههڵدهقوڵێم
خه‌مێکی چه‌ن بێ ئاگایه
لهئهسراری ڕاوی نێچیر
تازه به‌نیازه سه‌رمه‌ست بێ
به‌شه‌رابی مێوێکی پیر
نه‌خێر نا ئه‌ی خه‌می ناشی
مه‌حاڵه مه‌ی له‌من بتکێ
کهچنگێ مێووژی ڕه‌ش بم
توینێتی تۆم چۆن پێ ئه‌شکی
بڕۆ ئه‌ی خه‌م یه‌خه‌م به‌رده
هه‌وای ئه‌مشه‌و سارد‌و سۆڵه
له‌م خه‌راباتی عومره‌دا
روحم په‌رداخێکی چۆڵه
شه‌ڕم پێ مه‌فرۆشه ئه‌ی خه‌م
به‌هیچ ناگه‌ی ، ڕه‌نج خه‌ساری
له‌بازاڕی شه‌ڕا ، ئه‌مشه‌و
من فرۆشیار ، تۆ کڕیاری