به‌ندی عه‌لی .. 2012
بیره‌وه‌ریه‌کانی مه‌کته‌ب
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزا بۆ مامۆستاکانم
-1-
له‌مه‌کته‌بی سه‌ره‌تایی
مامۆستایه‌کی روح سوکی دڵ په‌شمه‌کی
وانه‌ی ئایینی پێ ئه‌داین
کاتێ که‌باران ئه‌باری پێی ئه‌ووتین
باران فرمێسکی خودایه
له‌و ڕۆژه‌وه چیلکه‌داری پرسیارێ
شاره زه‌رده‌واڵه‌ی هزرم ئه‌وروژێنێ
ئاخۆ ئه‌بێ خودای گه‌وره بۆچی بگری
-2-
هه‌موو ڕۆژێ
پێش خوێندنی وانه‌ی یه‌که‌م
له‌گۆڕه‌پانی مه‌کته‌با
هه‌موومانیان ڕیز ده‌کردو به‌ده‌نگی به‌رز
سرودی تکاو نزامان ئه‌خوێنده‌وه
خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی ، خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی
به‌ڵام هه‌یهات
ئه‌وا نیوه‌ی پێکی عومرم
ڕژاو ، وه‌ته‌ن ئاوا نه‌بوو
-3-
ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌فر ئه‌گه‌ییشته ئه‌ژنۆو
کڕێوه‌ش سه‌مای له‌رزی بهروحمان ئه‌کرد
ئه‌و ڕۆژه خۆشترین هه‌واڵ
هه‌واڵی نه‌بوونی ده‌رس و
ناردنه‌وه‌مان بوو ، به‌ره‌و ماڵ
نازانم بۆچی هه‌ندێ جار
پۆله‌که‌مان به‌ژووری زیندان ئه‌بینی و
هه‌ندێ مامۆستای به‌ڕێزیش به‌پاسه‌وان
-4-
نهم ئه‌زانی ، بۆ هه‌ندێ جار
کاتێ ئه‌چووم به‌ره‌و مه‌کته‌ب
وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌شاخێکی هه‌زار به‌هه‌زارا
سه‌رکه‌وم ، هه‌ناسه‌سوارو گیان شه‌که‌ت
دڵم پڕ زه‌نگی ترس ئه‌بوو
وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌دوا لوتکه‌یا
ڕه‌قیبێ به‌دارێکه‌وه چاوه‌ڕێم بێ و
داوای دان پیانانم لێ‌بکا ، بهتاوانێ
من هه‌تا ئه‌مڕۆش تێناگه‌م
بۆ ئه‌بوایه له‌هه‌ر مه‌کته‌بێکا هه‌رده‌م
دار حهیزهرانێ .. حازر بێ
-5-
له‌بیرم دێ
کاتێ باوکم مامۆسایهکمی ده‌بینی
وه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌ریکه به‌شی خۆی ببینێ
له‌پرۆژه‌ی گیانی منا
هه‌موو جارێ هه‌مان حه‌یرانی بۆ ئه‌ووت
گۆشتی بۆ تۆ .. ئیسکی بۆ من
ئه‌و ده‌مانه من خۆم وه‌کو
به‌رانێک ئه‌هاته به‌رچاو
-6-
وه‌لێ ئێستاش به‌م ته‌مه‌نه پاییزیه‌وه
که‌ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌ڵا زه‌رده‌کانی روحم هه‌ڵده‌وه‌رێ
هه‌رچه‌ند به‌لای ئه‌و مهکتهبهیا ئه‌ڕۆم
به‌ده‌ر له‌ئاره‌زووی خۆم
بهردهگاکهی بهنمهبارانی ئه‌شک
به‌نه‌رمی ئاوڕشێن ئه‌که‌م و
خوازیارم وه‌ک مناڵێکی بێ دایک و باوک
دیسان له‌باوه‌شم بگرێ ، ئاخر ئه‌وێ
تاهه‌نوکه‌ش هه‌ر بۆنی مناڵیمی لێ دێ