به‌ندی عه‌لی .. 2012
ئه‌زانی تامی خه‌م چیه
له‌ماران گازێک بپرسه بۆ قومێ ئاو
ئه‌زانی چێژی مه‌رگ چیه
لهچۆلهکهی ته‌ڕ بپرسه
پاش کۆتایی ڕهێژنه بارانێکی به‌تاو
ئه‌زانی بۆن غه‌در چیه
لهسیگارهیهک بپرسه ، نیوه سوتاو
ئه‌زانی ڕه‌نگی زام چیه
له‌پێ یه‌ک بپرسه بێ پێڵاو
………………………………..
ڕاستگۆترین نیگار کێشه ،چاوی مناڵ
خۆشترین چریکه‌ی که‌ناریه ، ده‌نگی ژنێ
به‌هره‌مه‌ندترین تار ژه‌نه ، قامکی باران
لێزانترین ئه‌ندازیاره ، جاڵجاڵۆکه
گونجاوترین کاته بۆ خه‌و ، شه‌وی مردن
خاوترین پیره کیسه‌ڵه
میلی کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستم
باشترین وه‌رزه بۆ ژوان ، هه‌زاره‌ی سێ
جوانترین جوانی دونیایه
دره‌ختی ڕوت له‌پاییزدا
شێت ترین شێتی دونیایه ، پێنووسه‌که‌م
………………………..
ئه‌مشه‌و ، به‌لێو
نوقڵی خه‌نده ئه‌به‌خشمه‌وه
به‌دڵ .. ئه‌گریم
به‌چاویش دواهه‌مین په‌رده‌ی شانۆگه‌ریی
(مرۆڤێکی ڕۆژ ههڵاتیم) .. کڵۆم ئه‌ده‌م
……………………………
ئه‌وه‌نده‌ی لوتبه‌رزی کێوێک
ئه‌شک ، ئه‌مه‌کداری تۆم
خۆ ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوویتایه
قوڕی غه‌درو چڵکنی گوناح
ناخیان ئه‌کردم به‌گۆم
……………………………..
دڵم نه‌وره‌سێکه ، بێزار
له‌سه‌مای فڕینی نێوان
ده‌ریاو که‌نار
نه‌ئه‌توانێ هاووڵاتیی نیشتمانی
ده‌ریایه بێ تاکو مردن
نه‌ئه‌شتوانێ
کۆتی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی
که‌نارێ بکاته گه‌ردن
…………………………..
له‌بێشکه‌وه .. تاکو تابووت
ڕه‌نگه به‌شی ئه‌وه نه‌کات
مانای عیشق شرۆڤه‌که‌ی
ئای تۆ چه‌ند بێ میهری ، مرۆڤ
چرپه‌ی چرکه‌یه‌کت به‌سه
کۆتری دڵێک ، بده‌یته‌به‌ر
ده‌ستڕێژی .. ڕق
…………………………..
ئه‌مشه‌و ئاسمان ڕووت و قووته
ئه‌ستێره‌کان چاوزه‌قن
به‌ڕێکه‌وتیش په‌ڵه‌هه‌ورێ
بێره‌دا گوزه‌ر ناکا
مانگ سه‌ری سوڕماوه له‌وه‌ی
ئه‌و هه‌موو حوزنه له‌کوێوه
ئه‌بێ به‌سه‌رما .. دا‌کا
………………………….
ڕه‌نگه شیعر ڕیشۆڵه بێ
ئه‌گه‌ر نا بۆ هه‌موو جارێ
پێش هاتنی پڕووشه‌ی حه‌سره‌تێ
ئه‌و .. دێ
ده‌نا که‌من ئه‌و شیعرانه‌ی
له‌گڕدانی جه‌هه‌نه‌مێ قوتار ده‌بن
ئه‌وجا ده‌بنه پهڕهسوێلکهو
لهگوێسهبانهی فێنکی
ئێوارانی دڵێکی هاوینه وه‌رزا
هه‌ڵده‌کوڕمێن
………………………
ئه‌وه‌ی کۆمان ده‌کاته‌وه‌و
هه‌ر هه‌موومان له‌نێو ئه‌ودا
له‌یه‌ک ده‌چین ، ته‌نیا عیشقه
چون هه‌موومان
به‌رهه‌می شه‌وێکی عیشقین
ئه‌وه‌ی جیامان ده‌کاته‌وه‌و له‌نێویدا
هیچیشمان له‌هیچمان ناچین
ئه‌ویش عیشقه‌و هه‌ر یه‌کێکمان
به‌میتۆدێکی جیا له‌یه‌ک
عاشق ده‌بین
………………………
ئاخ , نیشتمان
هه‌ر یه‌که‌مان به‌ئاوازێ لێت ئه‌خوێنین
تۆش هه‌ر هه‌مان دار‌و به‌ردی
هه‌نێ ئه‌تکه‌ن
بهسوزانیهکی ، بێ نرخ
هه‌نێ بهکهنیزهکێکی جه‌نگ
لای هه‌نێکیش
قه‌یره کچێکی بێگه‌ردی
………………………..
ئه‌و ده‌مه‌ی کڵاوی به‌فرت له‌سه‌رکردو
ملپێچی هه‌ورت کرده مل
دڵیشت بوو
بهشهقشهقهی ده‌ستی مناڵی کڕێوه
په‌رده‌ی ته‌میش
به‌ر په‌نجه‌ره‌ی نیگای گرتی
بزانه زستانی ته‌مه‌ن
وا .. به‌ڕێوه
…………………….
ئه‌ڵێی سێبه‌ری جه‌سته‌می
نه‌پێت ئه‌گه‌م
نه‌ئه‌توانم جێت بهێڵم
ئه‌ی ئه‌و خه‌وی
هه‌موو شه‌وێ ئه‌تبینم و نایهیتهدی
ئه‌ی مه‌راقی کۆچی وێڵم
دڵنیایی