دەترسم ئەو ڕۆژە بێت
خۆم و چرا و سێبەرەکەم
بە دەم گریانی دڵ و
…خۆشەویستیت بتلێمەوە
تۆش هەستەکان
وەکو پۆشاک
هەر ڕۆژ یەکێک بکەیتە بەر
بیر لە ئازار نەکەیتەوە
ترسەکانم
تا دێ لای من گەورە دەبن
دەترسم ڕۆژێ دا بێت
من بم بە تۆ
تۆ بیت بە من
تۆ بە دەم گریانی دڵ و
خۆشەویستیم بتلێیتەوە
منیش ببم بە پاڵەوانی درۆ
ببم بە یاریزانی هەستەکان و
جێگای تۆ بگرمەوە
ئازاد کوردی
25-01-2011
تێبینی : ببوورن بۆ ئەمجارەیان خۆم خزاندە ڕیزی شاعیرەکان و شاعیریش نیم.. تەنها هەستێکە و دەریدەبڕم