ئێمه ته‌نیا
قه‌ڵه‌می ده‌ستمان شك ده‌به‌ین
که ببێته زمانحاڵی گفت و گۆمان
هێزی و بازوی ئێمه گه‌له
پهرستگامانه نیشتیمان
له هه‌ر شوێنێ بۆمان گه‌ڕان
دوور که‌ونه‌وه له‌تاریکی
ئێمه وێلێن به‌دوای ڕاستی
له هه‌ر شوێنێ
تیشکی مۆمێکتان به دی کرد
له‌ناو قوڕگی تاریکی دا
ڕوو له‌وێ بکه‌ن ئێمه له‌وێین
ئێمه بۆ ڕاستی ده‌گه‌ڕێین
وێڵین به دوای تیشکی خۆردا
له‌ناو داستانی درۆدا
له‌ناو قورگی تاریک‌دا
ته‌نیا ئێمه و قه‌ڵه‌مێکی ده‌م تیژکراو
ته‌نیا ئێمه و مۆمێکی تازه
پێکرا و
وێڵین به دوای ڕاستی و ڕوناکیدا
له‌تاریکیدا ده‌بین به خۆڕ
له ڕوناکیدا بۆ هه‌ژاران ده‌بین به هێز
ئێمه هاتووین
له شه‌قامی بێده‌نگیدا هاوار بکه‌ین
له‌ناو تابلۆ بێڕهنگهکاندا وه‌کو مۆمی
ڕه‌نگ هه‌ڵبکه‌ین
ئێمه هاتووین
له بێده‌نگیدا ببین به ده‌نگ
له بێ ڕهننگیدا ببین به ڕه‌نگ
ئێمه ده‌مانه‌وێ ببین به ئاوازێکی بڵندگۆ
بۆ نیشتیمانێکی بێ ده‌نگ !… .