ئه‌حمه‌دی مه‌لا
باران به سه‌ر ته‌نیاییت
هێدی هێدی
وه‌ک ئاوازێک که ناگاته هیچ شوێنێک
ده‌بارێ
گیتاره‌که‌ت تا بیناقاقای ته‌ڕ
خه‌رجه‌که‌ت پڕ له ئاه و
دڵت ته‌نها له سه‌ر ئیقاعێکی نه‌رم
لێده‌دات.
باران به سه‌ر ته‌نیاییتq
له سه‌ر ئاوازێکی ته‌ڕ
ده‌گاته دڵت…
ترپه ترپ به دوای رووناکی دا
وێڵه
باران
وه‌ک شکۆفه‌ی خونچه
جه‌سته‌ی غه‌ریبت
پنت پنت به سه‌ر ده‌کاته‌وه
له پهنجهرهکانیشهوه
باهۆز
له سه‌ر زه‌نگی کڵێساکه‌وه
فڕێنێ
له سه‌ربان و گوێسهبانهکانیشهوه
ته‌یرێ
ئاسمانی ته‌ڵخ
به‌ره‌و مه‌غریب ده‌شێوێنێ
درینگ درینگ
شه‌و رادهشکێ
غهرێبێکی ته‌ڕ
له سه‌ر ئیقاعێکی حه‌زین
ده‌گه‌ڕێته‌وه و ماڵ و
که‌سیشی لێ نییه.