خوێندنه‌وه : جه‌واد حه‌یده‌ری
ناوی كتێب/ دیوانی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
بابه‌ت/ شیعر
شاعیر/ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
تیراژ/ 1000
چاپ/ چاپخانه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی – كه‌ركوك
ئه‌م كتێبه له سه‌ر ئه‌ركی كوردستانی نوێ چاپكراوه
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شاعیرێك تا سه‌ر ئێسقان ئاشق، دڵ ناسك و ته‌نیا، شاعیرێك سروشتگه‌را، شاعیرێك به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سروشت و جوانییه‌كانی سروشت توانیویه‌تی وێنه‌ی جوانی شیعری بخوڵقێنێت و گه‌مه‌یه‌كی زمانیش به وشه بكات.
ده‌توانین بڵێن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، شاعیری پاییز و گه‌ڵای هه‌ڵوه‌ریو و خۆری كه‌م تین، ته‌مه‌نی پڕ ئه‌سرین، گریانی منداڵی، سێبه‌ری داری ئه‌رخه‌وان و بارگه‌ی خه‌م و …. هتد. شاعیرێك كه نه له نیشتمان هه‌ڵده‌كات و نه‌له‌گه‌ڵ تاراوگه‌ش ده‌گونجێت.
شاعیر و ته‌نیایی
شاعیر ئه‌گه‌رچی له شارا ئه‌ژیت و له شه‌قامه‌كانی شارا پیاسه ده‌كات و له پارك دائه‌نیشێت و سه‌یری كۆشك و ته‌لار ئه‌كات و له‌ناو ئاپۆرهكهی خه‌ڵك دایه به‌ڵام هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات و خۆی له ته‌نیایی به ته‌نیاتر ده‌زانێت و ماڵه‌كه‌شی به سارد و سڕی ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌و ته‌نیاییه‌ش وای كردووه كه داوا بكات كه‌س لێی نه‌پرسێت بۆ ته‌نیایه شاعیر ده‌ڵێت:
لێم مه‌پرسه، بۆ ئێواران له ته‌نیایی ته‌نیاترم
چونكه گوڵم هه‌نگاو ئه‌نێم به‌ره‌و ماڵی سارد‌و سڕم
شاعیر و داواكاری
شاعیر شه‌قام و شار و ئێوارانی پێ جوانه و داوا له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات به وردی ئاوڕی لێ بداته‌وه و له ته‌نیایی رزگار بكات و باوه‌شی بۆ بكاته‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌نووسێت:
ده‌ی شه‌قامی ئێوارانم جوان له‌باڵام وردبه‌ره‌وه
وه‌ره هاوڕێی ئێوارانم باوه‌شتم بۆ بكه‌ره‌وه .
شاعیر و خۆشه‌ویستیی ئه‌مڕۆیی
شاعیر ئه‌پرسێت تۆ چۆن ئاشقی كه‌سێك ئه‌بی كه نایناسی و كوره‌ی ئه‌شقت هانده‌ده‌یت . دڵی به ماڵی ئازار و ژان ئه‌زانێت و داوا له عه‌شقه‌كه‌ی ده‌كات هۆگری نه‌بێت، چونكه له دابڕان و جودایی و لێكدابڕان ئه‌ترسێت و ئه‌ڵێت له سه‌رمایه‌ی خۆشه‌ویستی دا ته‌نها دابڕان به‌شێتی، شاعیر خۆشه‌ویستی ئه‌مڕۆ به راسته‌قینه نازانێت و پێی وایه خۆشه‌ویستی ئه‌مڕۆ هه‌موو ته‌لار و سه‌روه‌ت و سامان و بینای به‌رزه. له‌وباره‌یه‌وه ده‌نووسێت:
منیش خوانی عه‌شقێكی تر بۆ هیچ كه‌س ناكه‌مه‌وه
ئیتر دڵی هیچ رێبوارێك بۆ ماڵی دڵ نابه‌مه‌وه
شاعیر و ته‌مه‌ن
شاعیر په‌شیمانه و دڵته‌نگه به‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی تێئپهرێت و هه‌ر هه‌نگاونانێك له‌ته‌مه‌نی كه‌م ده‌كاته‌وه و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی بوو كه وه‌ك په‌پووله گشت ته‌مه‌نی وه‌رزێك بوایه و ته‌نها گوڵیشی ناسیبوایه ، خه‌فه‌تی ئه‌وه ده‌خوات له منداڵی دا گاڵته‌ی به خه‌م و خه‌فه‌ت ده‌هات كه‌چی ئێستا خه‌ریكه خه‌م و خه‌فه‌ت له‌ناوی ئه‌به‌ن.
شاعیر له‌وباره‌یه‌وه ئاوا گوزارشت له ناخی خۆی ده‌كات و ده‌نووسێت:
ئه‌ی ته‌مه‌نی پر ئه‌سرینم ئه‌ڕۆی ئاوڕ ناده‌یته‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێكتا له‌عومری من ئه‌سڕیته‌وه
خۆزگهمنیش وه‌ك په‌پووله گشت ته‌مه‌نم وه‌رزێك بوایه
دوور له‌خه‌م و تاڵی ژیان ، ته‌نیا گوڵم ناسیبایه
رێگام سه‌ودای ته‌نیاییه و كه‌سێك نایه‌ت بۆ سه‌ردانم
ئیتر چی بكه‌م له‌م ته‌مه‌نه كه له هه‌مووی په‌شیمانم
له‌گریانی مناڵیما ،پێكه‌نینم به‌خه‌م ئه‌هات
كه‌چی ئێستا خه‌م ده‌ریایه و بۆ كه‌نارم شه‌پۆل ئه‌دات
لهسهدجارا ته‌نیا جارێ ،زه‌رده‌خه‌نه دێته میوان
وه‌ك سێبه‌ری لای ئێواره‌ی خۆرنشینی دار ئه‌رخه‌وان
ئه‌ی هاوڕێیان چاوم نوقمی نیگارێكی پڕبههاره
تاسه‌م وه‌ری به‌ڵام هێشتا خۆشه‌ویستیم ههربێداره
ئێستاش گه‌ڵای عومری گه‌نجیم وه‌كو پاییز هه‌ڵوه‌ریوه
كێ وه‌كو من ته‌م و غوبار په‌نجه‌ره‌كه‌ی داپۆشیوه
شاعیر و تاراوگه
شاعیر خۆی به رێبوارێكی نامۆی بێ سه‌روشوێن ده‌زانێت و به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ خۆی قسه ئه‌كات و یادی یاران ده‌كات و خه‌فه‌تیان بۆ ده‌خوات و بیری نیشتمان ده‌كات هه‌ر بۆیه بارگه‌ی خه‌می هه‌ڵده‌گرێت دێته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی و بۆ ناو كه‌سوكاره‌كه‌ی و له شیعری بارگه‌ی خه‌م دا ئاوا باسی تاراوگه و مه‌نفا ده‌كات و ده‌نووسێت:
بارگه‌ی خه‌مم هه‌ڵگرت و هاتمه‌وه بۆ شاره‌كه‌م
هاتم به‌ره‌و دیاری شه‌نگی كه‌س و كاره‌كه‌م
بۆباوه‌شی به‌سۆزی دایكه دڵ سووتاوه‌كه‌م
تاكو بزانێ چه‌نده به‌سۆیه ئازاره‌كه‌م
هاتووم وه‌كو شه‌ماڵێك چڵ و گهڵابدوێنم
پاییزی غه‌ریبی دڵ به‌جارێك هه‌ڵوه‌رێنم
كه‌من نمه‌ی باران بم ئێوه‌ش ئاوێنه‌ی باخمن
هه‌رچه‌نده لێتان دووربم هه‌نسك و ئاهی ناخمن
دڵم پرسه‌خانه‌یه سه‌رم به‌فری زستانه
هه‌میشه خه‌م له‌چاوما باڵاترین میوانه
وه‌ك باڵنده‌ی لانه‌واز ته‌ره‌و بێ ناونیشانم
چه‌ن شیرینه كه‌ده‌ڵێم من خه‌ڵكی كوردستان‌م