دوعا دوێنێ ڕوحی له‌خواوه‌ند تۆراو ….. له‌گه‌ڵ چیمه‌نی فێنکی فیردۆسێکدا سه‌ردانی ئه‌و به‌ردانه‌ی کرده‌وه‌که تا هه‌نووکه‌ش له‌و چۆڕه خاکه‌دا ماونه‌ته‌وه که ( دوعا ) یان کوشت.( دوعا ) ڕوحی به‌گه‌رووی یه‌کی پڕ له هه‌نسك و به ڕقێکی پڕ له‌ژانه‌وه، هێدی …هێدی لێیان نزیك بۆیه‌وه….
به‌ردێکی کوڵه‌بنه ووتی:- من له‌ناو چنگی مناڵێکه‌وه گرتیانم له ( دوعا ) ، خۆم کێشا به‌سه‌ر ئه‌ژنۆی چه‌پیدا و که‌مێك ڕووشانم ، ئه‌و خوێنه‌ی من بینیم له‌و ئهژنۆیهدا مه‌گه‌ر خوێنی ( حه‌لاج ) یان ( عیسا ) نیو هێنده گه‌ش بووبێت.
که‌مێك له‌ولاوه به‌ردێکی باڵا خوێناوی دیار بوو هێشتا ڕقه‌که‌ی نه‌کوژابۆوه ووتی:_
من هێنده ده‌مارگیربووم بیرم نه‌ماوه قاچی چه‌پی بوو یان ڕاستی ، به‌ڵام له‌وه بێ گومانم ئه‌و چرکه‌یه‌ی کێشایانم به ( دوعا ) دا ئێسقانی ( تهڵهزمهکهیم ) شکاند ، هه‌رچه‌نده ئازاری ئێجگار زۆر بوو ، که‌چی ئه‌و به‌ستزمانه له‌ترسانا هیچی نه‌ووت.
به‌ردێکی قێزه‌وونی دیکه هه‌ر بستێك له‌ولاوه ووتی :- ده‌ستیان بشكێ، من وامزانی ئهمکێشن به‌سه‌ر سینگهیداو هه‌م گوزه‌رێ به‌نیشتیمانی ( مه‌مکه پاکیزهکانیدا ) ئه‌که‌م و …. هه‌م چه‌ند تاڵێ له پهراسووهکانیشی ئه‌شکێنم. که‌چی ته‌نها ( چهڵهمهکهیم ) کرد به‌دوو که‌رته‌وه.
به‌ردێ له‌ولاوه هه‌ڵیداو ووتی :- چی بێ له ئێوه نهێنی بێت ، من که‌وتم به‌سه‌ر یه‌کێ له ڕانه‌کانیدا، ئای ی ی به‌ردینه چه‌ند گه‌رم بوو له‌من وایه به‌سه‌ر ڕوومه‌تی خواوهم، جا له‌وێوه له سه‌رنجی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که ( دوعا ) یان گه‌مارۆدابوو تێگه‌یشتم که چه‌ند دڕنده‌و که‌من.
به‌ردێكی دی به شانازی یه‌وه ده‌نگی لێ هه‌ڵبڕی و ووتی :- من پێشڕه‌وی به‌رده‌کانم، سی و یه‌ك جاری تێر‌و ته‌سه‌ل کێشایانم به ( دوعا ) دا.، من لای خۆمه‌وه دڵته‌نگ بووم ، به‌ڵام چیبکه‌م ئه‌و ده‌ستانه‌ی که ئهیانهاویشتم سۆزێ له‌دڵیاندا نه‌بوو ، یان باشتر بڵێم دڵیان نه‌بوو تاوه‌کو سۆزێكی تێدابێت.
له‌تێ بلۆك به ده‌نگێکی گرگنه‌وه ووتی :- من وامزانی له ڕیزبه‌ندی دیوارێکا دامئهنێن ، که‌چی قۆڵهنیسکی ئه‌و ( دوعا ) داماوه‌یان پێ شکاندم و چه‌ند په‌نجه‌یه‌کی خۆیشم هه‌ڵوه‌ری.
به‌ردێكی که‌لله زل ووتی :- پێم وابێ له‌گه‌ڵ ماڵئاوایی دوا هه‌ناسه‌ی ( دوعا )دا منیان کێشا به پشته سه‌ری ئه‌و فریشته‌یه‌دا ، له‌ژێر گوڵه گه‌نمی پرچه‌کانیدا زنهیه خوێنم بینی،گوێیشم له خرمه‌خرمی شکانی ئێسقانه‌کانی سه‌ری ئه‌و ڤینۆسه بوو ، که‌چی زۆر سه‌رسام بوومئهو عه‌شقه‌ی له خانه‌کانی مێشکیدا چرۆیان گرتبوو ، هه‌روا به ئاوێته‌یی له‌گه‌ڵ ( دوعا ) دا
مردن …………. مردن ، بردینه مردن
هه‌رچی چرۆی عه‌شق هه‌بوون مردن
مردن و ( دوعا ) یان جێ نه‌هێڵا
مردن و دڵیان نه‌هات مێشك و جه‌سته‌و دڵێ جێبهێڵن که بوون به‌گریانی عه‌شق
سالارجه‌وهه‌ر