سەفەر کردن لە دیوارەکانى وجودمان نزیک دەکاتەوە دەمان کات بە ژیر دەستەى هەوریکى یاخى لە هەمو هەورە دورەکانى ئەوى، ئەو دەمەى هەور دەبینم تنوک تنوک بە خەیاڵە قولەکانى خۆمدا ڕۆدەچم بیر لە یادگارییەکانى رابردوى خۆم دەکەمەوە ئەو دەمە هەست بە دۆراندى خۆم دەکەم پشو نادەم هەر بە قولاییەکاندا رۆدەچم لە دورەوە دەنگیى پیانۆیەکى حەزین لەناخى خۆمدا دەبیستم لەو دەمەدا خانمیکى رەشپۆش دەبینم سەما دەکات بەلەنجەو لار خوى بەم دیو ئەودیودا دەخات لەسەر شانۆیەکى سپى دێتو دەچێت شانۆیەک چۆڵ چۆڵ……
ئاى لەو کاتە پڕ نەهامەتیانەى رابردوو کە مشتیک خۆل بووم و هیچى دى ئەو دەمەى لەسەر گورستانەکان بەدواى شوناسى خۆمدا دەگەڕام لەچاوەکانى ئەودا زور شت دەبریسکانەوە ئەو هەر سەماى دەکرد و پرچى با دەدا بێ باک لە روخانى دیوارە رقاوییەکانى ئەو بەسەر مندا ئەو زور تورەبوو زوریش بى بەرنامە سەماى دەکرد تا دواجار بەچوکدا کەوت و کرنوشى بۆ خوداوەند برد تا بگەرێتەوە بۆ کڵیساکانى زوو بۆ خودا پەرستیەکى بى وچان ئەو لە گەمەى ووشەکانى من تى نەدەگەیشت دەنا هەرگیز بەو شانۆ چۆڵە ئاشنا نەبوو زور جاران پەرداخێک شەرابم بۆ دەبرد تا گوناهەکانى پێ بشواتەوە .
من هەست بەدۆراندنى خۆم دەکەم بەلام دۆراندنیکى ئالتونى ئەوەتا ئەو لەسەر شانۆیەکى چۆڵ سەما دەکات منیش پیانۆژەنیکى حەزینم نازانم هەڵدانەوەى پەرەکانى رابردوو بۆچى هێندە پڕ ژانە؟
ئەودەمەى ئەو بەچۆکدا کەوت لەبەر غوبارو هەڵمێکى ساردى زەمهەریرى نەم توانى دووبارە بیبینمەوە چونکە زور لەمێژبوو ئەو بە درگاکانى شانۆکەدا تێ پەربوبو زور سامناکە لە شانۆیەکدا دانیشیت بەتەنها خوت بیت!
ئەو نەک من بەڵکو پیلاوەکانیشى بەجێ هێشت دوو پێلاوى شەرابى جوان کە لەسەر رەفەى ژورەکەم دامناوە .
دواى رەوانەوەى تەم و غوبار هەوایەکى ساردم هەڵمژى شانۆ زور لە جاران چۆڵتربوو تەنها جۆلانەیەک و جووتیک پێلاو م دەبینى زۆر ترسام لە بەرز بونەوەى بۆ ئاسمان و هەلکیشانەوەى لەلایەن فریشتە کانى خوداوە چونکە ئەو لە نەوەى حۆرییەکان بوو ……
بێ دەنگتر لە ئەسپێکى سەرخۆشى خەواڵوى ماندوو بەسەر پلیکانەکاندا سەرکەوتم بەرەو پیلاوەکان رۆیشتم و هەڵم گرتن و توند توند بە سنگمەوە نان بى دەنگ بى دەنگ لەسەر جۆلانەکە دانیشتم و دەنک دەنک فرمێسکى مروارى بەچاوەکانمدا دەهاتنەخوارو دەرژان بەسەر پێلاوەکاندا لەودەوەمەوە هەتا ئیستا بەدواى حۆرییەکدا دەگەریم نایدۆزمەوە . لەدەنگى بەرزى هەورەگرمە لەو خەیالاتە قولەم راچڵەکیم و لەژێر بارانە مرواریەکانى ئاسماندا تێرتێر گەڕام و بەگومان بووم لەو بارانە چونکە بەجوانیەکەیدا لە فرمیسکى خودا دەچوو .
ئارام حهمه
شەوى 1292007
سلێمانى