شیروان ئیبراھیم حەیدەری : گوڵ دەگرم تێکستی شیعری (زولە یخا)یە لە ژمارە (٢٣٠ ) ڕەخنەی چاودێر بڵاو بۆتەوە جێگا ی سە رنجە تێکستێکە خودێکی پە روەردە کراوە لەپا لیەتی ئەو خودە بە فیکر گۆ شکراوەو پە نجە رەیەکی کراوەیە بە سە ر دونیای بێ پە روای روانین دا تێکستەکە یە کپارچە وەسف وپێناسەیە
بۆدونیایەی ناوەوەی ئینسان ئەو دوونیایە ی کە پریەتی لە تاریکی وپریەتی لە ڕاز ونیاز ئەو دوونیایەی کە تاکو ئیستاش دەروونناسە کان لە دەرەوە باسی دەکەن ودە سەلاتیان بە سەر کەلێنو بۆشا ییەکان نییە . کە پڕە لە چاڵو لۆچ و چۆ لە وانی پر ە لە ھێلانەی جۆراو جۆر پرە لە وسوەسە
پڕە لە شە بە نگی رەنگدا نەوەی گو ناو گون مە ڵبەندی ئەو راز ونیاز ە دڵە کۆما رێک و نیشتمانیکی حە قیقی خەون وروئیایە بۆ وە دیھێنانی ژ یانێکی لە بن نە ھاتوو ژ یانێکی سە رتا
پا بۆ خود ژیان ئەو ژیانە لە واقیع دا ونە ولە سینەدا زیندەگی خۆی دە پا ریزێت بەلام لە چ دڵێک
دڵێک کە کەلاوەیکی رووخاو نەبێت دڵێک کە سارایەکی بێ پشتیوان نە بێت . خوای پەرور دیگار لە سوورەتی (ق) دا باس لە وانە دە کات کە د ڵیان ھە یە وگوێگرن… چونکە زۆرن ئەوانەی کەدڵیان نییە وخۆ یان ونن و ھەست بە بوونی خۆ یان ناکە ن لە ناو لێشاوی حە رەکە ت کردنی زەمەن بە خیرایی دەڕۆن و ھیچ شتێک لە دوای خۆ یان بە جێ نا ھێڵن.
زولە یخا دێت پێلووی چاوی ھەلدەخا تە پو تۆزو گەردی سە ر روحی دادە تەکینی بە شێوەی جۆ راوجۆر بە ناو ئەو دلە دێتە خوارێ چەند دە ستە واژەیەک فڕی َدەدات چەند ھێماو ئاماژە یەک بۆ روحی خۆی دەکات لەڕێگای بە شێکی بوونی خۆی کە پێکھاتەی سەرەکی ئینسانە باس لە خۆی دەکات…… لە پارچە یەک گشت دەخوێنێتەوە
چەند شتیکمان پێدەڵێت لەوانە:(( ھە رلە کۆپلە ی یەکەم تا دەگاتە کۆتا یی یە کتری تەواو دەکەن و یەکتری دووبارە دەکەنەوە وەکو شە پۆلە کان وە ردەگرێن بە سە ریەکتریدا پێناسەکان بە دوای وەسف دا خۆیا ن گینگل دەدەن ھەر لە (( دڵی من ئازادە کە دووجار دووبارە دەبێتەوە تا دە گاتە کۆ تا دێر کە دەلێت )دلی من لە چاوەروانی گە یشتنی کە سدا پیر نابێ)
من وای دە خوێنمەوە کە دە یەوێت جیاوازی دلی خۆ ی بکات و جیای بکاتەوە خۆی وەکو کە سێکی تەنیا دەبینی لە ئاقارێکی بە ر بەریندا خۆی جیا دەکاتەوە لە ناو بووندا ئەو جیاوازەیش خۆ ئەگە ر لە شیعریشدابێت ئەوا شتیکی کەم نییە لە رووی واتا سازییدا چونکە مرۆڤ بە گشتی ھەندێک خاڵی ھاوبەشیان ھە یە وەکو خۆشنوودی وغەم خواردن وسەرگۆنەکردنی ناخ ھە ست بە بێزاری وتەنیایی و بیھودەییو………ھتد بە ڵام (زولە یخا) دێت لێرەدا خۆ جیادەکاتەوە لە ناو جیاوازیەکانیش سەر لە نوێ پیناسە کانی خۆی دوو پات دەکاتەوە و باس لە منێکی مەزن دەکات خوراگرە ئەو منە بوونەوەرێکە ھەست بە ھیزی ویستی خۆی دەکات پێچەوانە ی منێک کەلە ناو سۆزی شیعردا دەخوسێت و خاودە بێتەوە و روحی بە لادا دێت.
ئەو دەیەوێت جیھانی ناوەوەی خۆی بە یا ن بکات کە چەند ئۆقرە گرو لە نگەر گر تووە من دوای خوێندنەوەی شیعرەکە لە کۆی کۆ پلە کانددا چەند دایە لۆگێک لە ناخمددا درووست بوو لە سەر دڵی زولەیخا
١-دلێک ئازادیەکەی لەوە دایە کە پابە ندنییە متعلیق نییە بە ھەندێک رووداوی نیشتوو سەری لێنە شێواوەو سەرگەردان نییە بە ناو حە کایەتە کان دێت ودە چێت وتەی دەکات و بە رگاو ی نابێ بە جیھانی ئیحساس و پەکی ناکەوێ ئەوەش جیاوازییەکی خۆی بە یان دەکات بەوە ی ھەر شتێک
لە پێگەی خۆی سە یری دەکاتو بەرزی ناکاتەوە تاوەکو دڵی لیبستینێ
٢-دلێک ئازادیەکەی لەوەدایە کە ئاراستەی دەروە بە ھیچ شێوەیەک کار لە بوخچەی ناوەوەی ئەوناکات بە لکو ئەو لە جیھانی خۆیدا لەگە ل خۆی بۆی خۆی دەژییت
٣-دڵێک ئا زادیەکەی لەوەدایە کە دیلی ھیچ گۆرانی وحەکایەت و نامە یەک نییە وھیچ خەمێکی تری نییە و تە نیا ئەوە نەبێت کە خۆی بیری لێدەکاتەوەو لە گە لی دە ژیت
٤-دلێک ئازادە بەوەی وازی دەستی کەس نییە لە ساتیکدا دل َ بە عەرەبی (قلب) ە سمی قلب لکپرە تقلبە)لە ئەنجامی زۆر زووگۆران و زۆر زوو کاریگەربوونو زۆرزوو وەردەگەرێت زورزووشتی پێوە دەنوسێت
٥- دڵێک ئازادە بەوەی ھیچ گۆرانییەکی خەمگین ومردنی ھیچ پالەوانێک سە ر قاڵی ناکات بە خۆیەوە لەناو حەکایەت وقیامەتی ھیچ کە سێکی تر ناژیت تەنیا خۆی نەبێت لە ناو حەشرو قیامەتی خۆیدا سەر نگوومە بە دەستی ھیچ کە سیکیش ئاو ناخواتەوە تەنیا خۆی نەبێت
٦- دلی زولەیخا ئەو دلەی لە ناو شیعرەکەدا لە عالەمی ئیحساس دایە وەکو زولە یخای ناو چیڕۆکی یوسفی ڕاستگۆ نییە لە خەمی یوسف داپیرو کە نەفتە ببێت دلی زولە یخا لە چاوەروانیدا شێتی یوسف دەبێ بەلام کە پێدەگا ئەوجا بە جارێک شێتی خالیق دەبێت بەلام دلی زولەیخای ناو شیعر
لە چاوەروانیدانییە وەکو دلی یعقوب ھالاوی لێھەلبستێ دلێک زرینگەی نایەت بەزرینگانەوەی
شتە تیشک بە خشەکان
٧- خوا لە قو رئاندا دە ڵیت (دوودل َلە ناو سینەی یەک کە سدا جێگای نا بێتەوە) مە بە ست دوو شێوە ژیانە بەلام دلی زولە یخا ئە تمۆسفیرە بە دوو روو بە دووزەمەن رابردوو وداھاتوو بە عاریفی وسێکیولار کە پێچەوانی یەکترن بە لام تە بان لە گە ل یەکتر گومانە کانیش بۆ دە رخستنی ئەندازەی حە قیقەتە گومانەکا ن دەرئەنجامی بیرکردنەوەن ئیمانەکەش دەر ئەنجامی روحێکی عاریفانەیە
دلێک نزیفی خۆیەتی خوێنی ژیانی خۆی لە بەر دەروا بەرەو کەناری خۆی