له‌سه‌ر کورسییه‌کی باخچه جوانه‌که‌ی (کونگترێدگۆردن _ باخچه‌ی پاشا)ی ستۆکهۆلم گوێم لێ‌بوو کوڕێکی گه‌نج به‌زمانی کوردی ته‌له‌فۆنی ده‌کردو ده‌یووت: له‌بیرت چوو من و تۆ به‌ماچ گوڵ و باخچه‌ی به‌رده‌گای باڵه‌خانه‌که‌مان ئاوده‌دا، به‌یه‌که‌وه به‌ماچ ته‌ماشای فیلمی شه‌وانه‌مان ده‌کرد، به‌ماچ و زۆر به‌شیرینی جنێوم به‌تۆ ده‌دا، به‌ماچ دایک و باوکتم ره‌زیل ده‌کرد، به‌ماچ پلیتی فرۆکه‌م بۆ ده‌بڕیت، به‌ماچ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆمم به‌قوربان ده‌کردی، هه‌ر بهماچیش نانمان ده‌خواردو پیتزامان بۆ یه‌کتری ده‌بڕی و پاروومان ده‌کرد، هه‌فتانه هاندلهمان (کڕینی که‌ره‌سته‌ی رۆژانه) به‌ماچ ده‌کردو له‌سه‌ر کاسهکهش به‌توندی ماچم ده‌کردی. من شه‌رمم نه‌ده‌کرد له‌پێش دایکوباوکت ماچم ده‌کردی، ئه‌گه‌رچی تۆش سه‌ره‌تا شه‌رمت ده‌کردو لێوت دووردهختسهوه، له‌سه‌ر کورسییه‌کی باخچه جوانه‌که‌ی (کونگترێدگۆردن _ باخچه‌ی پاشا)ی ستۆکهۆلم گوێم لێ‌بوو کوڕێکی گه‌نج به‌زمانی کوردی ته‌له‌فۆنی ده‌کردو ده‌یووت: له‌بیرت چوو من و تۆ به‌ماچ گوڵ و باخچه‌ی به‌رده‌گای باڵه‌خانه‌که‌مان ئاوده‌دا، به‌یه‌که‌وه به‌ماچ ته‌ماشای فیلمی شه‌وانه‌مان ده‌کرد، به‌ماچ و زۆر به‌شیرینی جنێوم به‌تۆ ده‌دا، به‌ماچ دایک و باوکتم ره‌زیل ده‌کرد، به‌ماچ پلیتی فرۆکه‌م بۆ ده‌بڕیت، به‌ماچ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆمم به‌قوربان ده‌کردی، هه‌ر بهماچیش نانمان ده‌خواردو پیتزامان بۆ یه‌کتری ده‌بڕی و پاروومان ده‌کرد، هه‌فتانه هاندلهمان (کڕینی که‌ره‌سته‌ی رۆژانه) به‌ماچ ده‌کردو له‌سه‌ر کاسهکهش به‌توندی ماچم ده‌کردی. من شه‌رمم نه‌ده‌کرد له‌پێش دایکوباوکت ماچم ده‌کردی، ئه‌گه‌رچی تۆش سه‌ره‌تا شه‌رمت ده‌کردو لێوت دووردهختسهوه، من له‌ته‌نیشت دایکوباوکه پیره‌که‌م هه‌ر ماچم ده‌کردی، به‌ماچ شه‌وو رۆژمان ده‌کرده‌وه، من تۆم له‌پێش کارمه‌نده ره‌زاسووک و ناسکه‌کانی (سویدبانکن)و (نۆردیا) بانک ماچمم کردیت، له‌پێش (ئوپۆتێکت_ده‌رمانخانه)، له‌پێش مامۆستاکه‌ی (ا س ف _ فێربوونی زمانی سویدی بۆ بێگانه) ماچم کردیت، له‌پێش به‌رێوه‌به‌ره‌که‌ی کاره‌که‌م، له‌ناو (مهکدۆنالس)ه‌کان که جاروبار نانمان تێدا ده‌خوارد، له‌ناو تونێلبانهو له‌پێش دائیره‌ی میگراشون (دائیره‌ی په‌ناخوازی)و له‌ناو قه‌ره‌باڵغی سه‌فاره‌تی عێراقی و له‌ناو گهلهریانی (شیستا)و له‌ناو که‌بابخانه‌ی (کوردستان)و له‌ناو به‌نزینخانه‌ی (شێل) له‌سه‌نته‌ری (رینکبی)، له‌بازاره گه‌وره‌که‌ی (شارلهۆلم) له‌ژووری غه‌ساله‌و له‌لای کابینه‌کانی زه‌بڵ و له‌ته‌نیشت هه‌ردوو خوشکه‌که‌ت و له‌به‌رده‌م هه‌ر سێ براکه‌م ماچم ده‌کردی، من تۆم به ماچ ده‌ناسیه‌وه‌و به ماچیش تووڕهبوونتم ئاشتدهکردهوه، به ماچیش مه‌ست ده‌بووم به ماچیش ده‌چوومه سه‌رکار.!
که به‌یه‌که‌وه ده‌چووینه فرۆشتگا گه‌وره‌که‌ی (ئیکیا)و (لیدل)، له‌ناو بازاری باریک و کۆنی (گه‌مله‌ستان)ی ستۆکهۆلم زۆر به‌په‌له‌بووم بگه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه، که کتێبه‌که‌ی فێربوونی شوفێریم بۆت ئاساندهکرد، ده‌ستم به‌رده‌وام له‌سه‌ر شانت بوو، له‌میوانداری به‌په‌له‌بووم زوو بگه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌که‌مان، که ده‌رۆیشتی زۆر ته‌له‌فۆنم ده‌کرد، وێنه‌که‌تم له‌سه‌ر شاشه‌که‌ی داتاکه‌م له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که‌م بوو، ناوتم کردبووه پارچه‌یه‌ک زێر له‌سه‌ر سینگم دابوو، ناوتم له‌سه‌ر هه‌موو کتێبه‌کانم نووسیبوو، ناوتم له‌سه‌ر دڵم له‌ناو هه‌ناوم، له‌ناو بیبیله‌ی چاوانم هه‌ڵکۆڵیبوو، ناوتم کردبووه مه‌دالیاو له‌ته‌نیشت که‌رکووک و خانه‌قینم دابوو.
من یه‌ک سات دوو چرکه دوو رۆژیش، رقم له‌تۆ نه‌بوو، یه‌ک ساتیش دایکوباوکتم نه‌ویستبوو، من هه‌رگیز له تۆ بێزارنه‌بووم، له‌سه‌مای قژت، له‌له‌نجه‌ی باڵات بێزارنه‌بووم، له‌پێکه‌نینی به‌رده‌وامت، له‌خواردنه سارد‌و سڕهکهت، لهزهڵاته بێتامه‌کانت، له‌برنجه خێراکه‌ت، من نه‌مده‌توانی ناوی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی عه‌شیره‌ته‌که‌ت له‌به‌ربکه‌م، من هه‌موو ئامۆزا‌و پورزاو پوورهکانتم نه‌ناسی، ئیشم به‌هیچیان نه‌بوو، من ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی مامهکانتم نه‌ویست، من ئه‌درێسی پلکهکانتم له‌به‌رنه‌کرد، من ناوی مناڵه‌کانی خوشکتم نه‌زانی، من هیچم نه‌ویست ته‌نها تۆم ده‌ویست، ته‌نها ماچه ته‌ڕه‌کان، ته‌نها سه‌ما ناسکه‌کان، ته‌نها چاوهرهشهکهت، من کارم به دایکوباوکت نه‌بوو، سه‌رمایه‌و سامانی ماڵه باوانتم به‌یه‌ک کرۆن نه‌ده‌ویست، من نهمدهخوازی دهعوهتهکانی دایکم و به‌زمه‌کانی باوکم قبوول بکه‌یت، من دوا مۆدیلی ئوتومبێلی هه‌ردوو زاواکه‌ت، هی باوکت و باوکم به (سکرووت _سکراب) ده‌زانی، من کۆنتۆی خۆم، کۆدی پاره‌و بانکم، پاره‌ی (سکات_ باج)و مانگانه‌م بۆ تۆ کراوه‌بوو، پۆستم ده‌شکاندو تۆش ته‌ماشات ده‌کرد، پاره‌م ده‌داو تۆش ده‌تکڕی، تۆ ده‌رۆیشتی منیش سێبه‌رت بووم، ده‌وه‌ستام و تۆش پاره‌ت له بۆکسی پارکێرینک ده‌کرد، تۆ نووکه‌ی موبایلت دهرناردو من یه‌کسه‌ر ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌کردی، من ده‌وه‌ستام تۆش بانگت ده‌کردم، تۆ نه‌خۆش ده‌بووی من ده‌رمان و دکتۆرت بووم، تۆ پێده‌که‌نی من باڵام ده‌کرد، تۆ تووڕه ده‌بوویت، من له‌داخانا گۆڕم بۆ مردنم هه‌ڵده‌که‌نی، به‌یه‌که‌وه وه‌ک قه‌ڵاتی هه‌ولێر قایم بووین، به‌ڵام (هۆلاکۆ)ی باوکت و (کاترین)ی دایکت و (نیرۆن)ی برات ئێمه‌یان خنکاند، به‌درۆو فشه، گه‌مه‌که‌یان به‌ئێمه‌و به‌خۆشیان دۆڕاند، (ستراف_ سزا)ی ساخته‌یان بۆ من نووسی، مۆل و گۆلی بهفێلیان له‌من کرد، من خه‌وتبووم، تۆش خه‌یاڵ، من سه‌رخۆش و تۆش مه‌ست، بهجنێوو به‌درۆو به‌بوختان و به‌فشه سنوورداشیان کردین.
****
بینیم کوڕه‌که که قسه‌ی ده‌کرد تووڕهببوو، ره‌نگی گۆڕاو هه‌ناسه‌سوارو ده‌یووت:
من له‌و ده‌مانه ماچه‌کانم له‌تۆی قه‌رزدار دهوهێتهوه! ناچارم سه‌ماکه‌م ده‌بڕمه‌وه، نیگاکان ده‌کوژێنمه‌وه، من به‌ئازادی خۆمه‌وه سهرخۆشییهکانم ده‌شۆمه‌وه، من هه‌موو وێنه‌کانی ناو فایله‌کانم پێ ڕه‌ش نابێته‌وه، له‌ناو داتاکه‌ی خۆشم ره‌شیان بکه‌مه‌وه‌و فۆرماتیشی بکه‌مه‌وه، ته‌واو نابن! له‌ناو داتای باوکم له‌لای خوشکه‌کانم له ماڵی براکانم له‌کن ئامۆزاکانم، وێنه‌کان هه‌موو ناسرێنه‌وه، وێنه‌کان چۆن ده‌بڕێن، وێنه‌ت له‌گه‌ڵ دایکم زۆره، له‌گه‌ڵ پوورزاکانم زۆره، وێنه‌کانت له‌گه‌ڵ جیرانه‌کانم زۆره، ئه‌و هه‌موو وێنانه به کێ رهشدهبنهوه، داتاکه‌م به‌کێ فۆرمات ده‌کرێته‌وه، به‌کێ دوو هه‌زار وێنه‌ی دیگتالی نازدار ره‌ش ده‌بنه‌وه، سوێند ده‌خۆم گوناحه ئه‌و وێنانه له‌کۆڕو له‌کۆبوونه‌وه، له‌سه‌یران لهسهردهریاو لهبندهریاو له‌ناو پاپۆره‌کان و له‌سه‌رمانگ و له‌ناو ئه‌ستێره‌کان چۆن ده‌سڕێنه‌وه، وێنه‌م له‌گه‌ڵ باوکه کورته باڵاکه‌ت زۆره، وێنه‌م له‌گه‌ڵ دایکه سیسهکهت زۆرتر، له‌پێش ماڵی مه‌لیک، له‌ناو (درۆتینگهۆلم)، له (سوندیباری)، له (سۆلنا) وێنه‌مان زۆره، به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ (عه‌زیز وه‌یسی) له‌گه‌ڵ (په‌یوه‌ند جاف) شاییمان کردووه، له‌گه‌ڵ (ژاڵه)و (چۆپی) گۆرانیمان وتووته‌وه، به‌یه‌که‌وه سه‌دان هه‌زاره‌ها وه‌عدو به‌ڵێنمان هه‌بوو، به‌یه‌که‌وه ملیۆن کرۆنمان به‌یه‌ک شه‌و ده‌دۆڕاند، به‌یه‌ک شه‌و موڵکه‌که‌ی باوکتمان له (رووناکی)ی هه‌ولێر دۆڕاند، باڵه‌خانه‌که‌ی باوکمان له بازاری (کوران) فه‌وتاند، به‌پێکه‌نینه‌وه تا مه‌ست ده‌بووین شه‌رابی دیاری ناو پاپۆری (تالین)مان نۆش ده‌کرد، چه‌ند شه‌رابت ده‌خوارده‌وه یادی دیمه‌نه جوانه‌کانی (ئه‌مستردام)ت به‌بیرده‌هاته‌وه، ماڵی باوکتت ده‌هاته‌وه خه‌یاڵ، چه‌ند مه‌ست ده‌بووین ده‌چووینه گژ پاسه‌وانه‌کانی پێش ده‌رگای ماڵی گوستافی مه‌لیک، به‌ئاشکراو بێشه‌رمانه من به شاژنم ده‌ووت:
ژنه‌که‌ی من له‌هه‌ردوو کیژه‌که‌ی تۆ نازدارتره!
له‌پێش په‌یکه‌ره‌کانی گوستاف ده‌وه‌ستام و ده‌مووت:
من له (ته‌یراوه)ی هه‌ولێره‌وه ژنێکم هێناوه له‌هه‌موو کیژه‌کانی مه‌مله‌که‌ته‌که‌تان جوانتره، من له‌گه‌ڕه‌کێکی قووڕینهوه بووکه‌شووشه‌ی سیرامیکم بۆ وڵاته‌که‌تان هێناوه، گوڵدانی پهمبهو ده‌م بهخوناوم بۆ تۆ هێناوه، له‌ناو ستۆکهۆلم له‌سه‌نته‌ری (مالمۆ) ئه‌و هاوسه‌ره‌م ده‌که‌مه په‌یکه‌رو هه‌موو په‌یکه‌ره‌کانی په‌یکه‌رساز (سیرگل)یش شه‌رمه‌راز ده‌که‌م.
****
من هه‌موو ماچه‌کانم ده‌وێته‌وه، من چاکم ژماردوون، ده‌زانم چه‌ندجار روومهتتم ماچ کردووه، چه‌ندجار گهردهنتم ماچکردووه، من باشم ژماردووه، ده‌زانم چه‌ندجار نیوچهوانتم ماچکردووه، من ده‌زانم هه‌مووم ژماردووه، که‌س ناتوانێت فێلم لێ بکات، دایکه ئۆینبازهکهت، باوکه جامبازهکهت، که‌سیان ناتوانن، من ده‌زانم چه‌ندجار به‌دڵسۆزی و به‌خۆشه‌ویستی ماچمم کردیت، هه‌موو ماچه‌کانم ده‌وێته‌وه، هه‌موو دهستلهملانهکانم ده‌وێته‌وه، هه‌مووانم ده‌وێته‌وه، له‌ناو رۆژمێره‌که‌م له‌ناو پهلۆنبووکهکهم (جانتای گیرفان) دیاره، له نازناوه‌که‌ت دیاره، له ناوه‌که‌ی سهردهرگاکهت دیاره، دیاره چه‌ندجار تۆش ده‌ستت له گه‌رده‌نم ئاڵاندووه، که ده‌چووینه سینه‌ما من ده‌بوومه کوڕه‌که‌و تۆش کیژه ناسکه‌که، کیژه زۆرزانهکه، به‌یه‌که‌وه تا فیلمه‌که کۆتایی ده‌هات، نمایشی خۆمان ده‌کرد، که به‌یه‌که‌وه ده‌نووستین، ده‌بووینه یه‌ک جه‌سته‌و یه‌ک به‌سته‌و یه‌ک ده‌رخسته. بۆیه‌ش ئیمرۆ حیساباتی خۆم ده‌وێته‌وه، هه‌موو دیارییه‌کان بۆ خۆت، هه‌موو میسقاڵه زێره‌کان بۆ دایکت، هه‌موو جنێوه‌کان بۆ باوکت، هه‌ردوو کهروێتهکهش بۆ خزمه‌که‌ت، ته‌نها ماچه‌کانم ده‌وێته‌وه، هه‌موو ماچه‌کانی جه‌سته‌و لێوم که دابوومه تۆ، حه‌زه‌کان که دابوومه تۆ، که رۆیشتی ئه‌وانه‌م بده‌ره‌وه، من ماچه‌کانم ده‌وێته‌وه، چونکه چاک ده‌زانم ژیان ناوه‌ستێت و ژووان نامرێت و بۆ هه‌ردووکمان که‌سێکی تر، ماچی گه‌رم و زۆری ده‌وێت!
که کوڕه‌که ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ته‌واوکرد، منیش مۆڵه‌تم له کوڕه عاشقه برینداره‌که وه‌رگرت، قسه‌کانی بکه‌مه په‌خشانێک و بڵاویشی بکه‌مه‌وه.
ستۆکهۆلم هاوینی 2008
هه‌ندێ له وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی ناو که‌وانه‌کان به زمانی سویدین، هه‌موویان ناوی شوێن و که‌سی سویده، په‌خشانه‌که رووداو‌و خه‌یاڵه‌و به‌ناچاری و به‌ده‌ستی خۆم نه‌بوو که نووسرا.
په‌خشانی (شێرزاد هه‌ینی)یه.