منداڵ بووم هه‌رجار حه‌زم لێ بوو گوىَ له‌گه‌وران بگرم و لێیان فێرى یه‌ک ـ دووشتى خۆش و نوىَ ببم که‌هاوته‌مه‌نه‌کانم له‌گه‌ڕه‌ک نه‌یان بیستبىَ ..به‌ینى خۆمان بێت به‌لاشه منداڵ و به‌حه‌ز گه‌وره بووم، ده‌مبیست پیاوان له‌بن دیوارى مزگه‌وت و شه‌وانیش له کاتى کهڕهمستانىَ خه‌فه‌تبارى خۆیان لهبىَ ژنى و سه‌ر ڕووتانه‌وه ده‌رده‌بڕى، کچانیش به‌وه په‌ست ده‌بوون کهلهتهمهنیانن بپرسى، یاخود له‌ته‌مه‌نیان تێبپهرىَ و ماڵێک ئاوه‌دان نه‌که‌نه‌وه .. !! هێنده‌م گوىَ له‌و جۆره قسانه ده‌بوو، هه‌ر کهشهویش داده‌هات سه‌رم ده‌خسته سه‌ر بالیفه‌که‌م وام ئه‌زبه‌ر کردبوون ڕێک هه‌موویم ده‌گوته‌وه، دایکم هه‌ربه‌وه راده‌گه‌یشت بیسمیلا ـ بیسمیلام بۆ بکات نه‌وک شێت بووبم .. خه‌ریکه ئێستا ته‌نیشته‌کانى سه‌رم به‌لووسى ده‌گه‌نه‌وه پشتى سه‌رم، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان به‌ینى خۆمان بێت به‌و به‌ره‌و پیرى چوونه‌م دڵم هێنده‌ى دووگه‌نج ته‌ڕو ناسکه .. ئه‌و رۆژه‌ى بىَ ئه‌وه‌ى خه‌یاڵم له‌لاى په‌نجه‌کانى خۆم بێت له‌پڕێک ((ناسک))بووک ئاسا کردمیه‌وه به‌زاوا و له‌ترسى نوقرچکهیهک به‌په‌له په‌نجه‌کانم له‌نێو هه‌ردوو ده‌سته چکۆله‌کانى ده‌رهێنا، یارى من، وه‌ک هه‌رجاره‌ى به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌ى لێوه ناسکه‌کانى و قسهخۆشهکانیهوه پێى گوتم:
ـ حه‌مه‌لاو پیرۆزه.
راچڵه‌کیم و ئاورێکم له‌پشت خۆم دایه‌وه، هه‌رخۆمم لهپهنجهرهى به‌رده‌ممان باش له‌ده‌م و چاوى خۆم ڕامام هه‌رخۆمم.
پێم گوت:
ئه‌و حهمهیهت لهکوىَ هێنا !؟
به‌وه بێده‌نگى کردم .. حهمهکهسى رۆح سووک و هاوسه‌رى منه .. بۆسه‌یرى په‌نجه‌ت ناکه‌ى ئه‌وه نیشانم کردووى ..!؟
پرسیم: کامه نیشان، خۆمن و تۆ به‌ته‌نهاین و کوا که‌س وکارمان… ئه‌ى مه‌لا و شاهێد..!؟
سه‌رێکى بۆ له‌قاندم، هه‌مدیس به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه پێى گوتمه‌وه..حه‌مه‌گیان بۆئه‌م دنیایه نا، به‌ڵکه بۆ دنیاکه‌ى ترنیشانم کردووى ..فه‌رمووى لێکردم خێرا فریابکه‌وه و تاکه‌س به‌م نهێنیه‌ى نه‌زانیوه هه‌رخۆم وخۆتین …
ده‌ى حه‌مه‌گیان تۆش ئه‌ڵقه‌ى نیشانت بخه‌ره په‌نجه‌مه‌وه. بىَ ئه‌وه‌ى خۆم بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه ئامادهکردبىَ، لهگیرفانهکهم ئه‌ڵقه‌یه‌کم ده‌رهێنا وکردمه په‌نجه‌ى،نیازم بوو نێوچه‌وانى ماچ بکه‌م،خه‌به‌ریان کردمه‌وه مه‌لا بانگى به‌یانی دا هه‌سته نوێژت بکه
سه‌ردار خۆشناو
شه‌قڵاوه / 14/3/2002