ده‌مێك بوو چاوهرىَ بوو، هه‌رخۆشى زه‌نگى ته‌له‌فۆنه‌که‌ى خسته‌کار..! جارێک و دووان تاپلانه‌که‌ى سه‌ریگرت ، هیوا له‌و دیوو ده‌رگه‌وه ئومێدیش میوانه ناوه‌خته‌که‌ى ده‌کۆڵدا هاتووه …له‌به‌رخۆیه‌وه هه‌رپنده‌و پۆڵهى بوو.
خوایه چه‌ند به‌په‌له‌م…
ماشێنه‌که‌ش له‌به‌رده‌رگه دهمێکهچاوهروانه.
ئه‌وانیش چاوه‌روانن ..
هه‌ر دواى میوان له‌چاوتروکانێک ده‌رگه‌کان داخران، چرکه‌ى کات له‌یه‌ک لایدا هێشتا ماشێن بێ جووڵه‌یه، دڵى زیاتر ترپه‌ى پهلهبوونیهتى، خۆریش هێدى هێدى روو له‌زه‌مین شۆر ده‌بێته‌وه، چاوه‌ڕوانى کۆتایى هات.
به‌ده‌م رێگه‌وه ئومێد له‌ناوه‌ڕاستى ئاگرو ئاسن دایه، پاڵیدایه لاى ئاگر ئه‌گه‌رچى سه‌رماش نه‌بوو، به‌ڵام بۆکزکردنهوهى دڵه بهنوزهکهى بوو که لهرزى خۆشه‌ویستى ئه‌وى تێکه‌وتبوو. لۆفه‌کان کهرۆژان زۆر درێژ بوون ئه‌و رۆژه له‌یه‌ک دوو چاوتروکان کۆتای‌یان ده‌هات .. هیوا ده‌ستى بۆ په‌رتووکه‌که درێژکرد و په‌نجه‌ى بۆسه‌ر دوا لاپهڕهبرد و خستییه سه‌ر ژماره.. دۆزیمه‌وه ،
چى ؟ چیت ونکردبوو تابیدۆزیتهوه، بىَ ئه‌وه‌ى گوێى له‌قسه‌کانى بىَ…
ئه‌وه‌تا دۆزیمه‌وه.
چییه… مناڵمان ناوىَ،
مناڵى چى،
تۆ بیخوێنه‌وه،
په‌رتووک له‌نێو ده‌ست دابوو، بۆ نیوخولهک بێده‌نگییه‌ک سه‌راپاى له‌شى داگرت و کپى دایپۆشی، ده‌ستى بۆسه‌ر پرده‌که درێژ کرد، له‌ناوه‌راستى پرده‌که جارێکى تر پێى گوته‌وه:
منداڵمان ناوىَ.
نیازى بوو بهچاوتێرامانێکى قوڵ وه‌ڵامى بداته‌وه… منداڵى چى؟
که‌چى شانێکى دایه شانى …شه‌رم ئه‌وى برده‌وه لاى خۆى.
به‌هێمنى سه‌رم وه‌رگێراو لهپێدهشتهکانم روانى …نه‌یهێشت خه‌یاڵ بمبات به‌قسه راپێچى نێو سۆزى خۆى کرده‌وه،ئه‌مجاره باسى کوڕێکى هه‌ژارو به‌ناو هه‌ژارى بۆ کردم و باسه‌که‌ى دوورخسته‌وه، له‌گه‌رمه‌ى چوون و هاتنى سۆز، ئومێد هه‌ستى کرد ئه‌و رۆژه ته‌نها دڵى ترپه‌ى تیایه و سه‌ریشى بۆ ئاره‌زووى دیده‌ن پێچده‌کاته‌وه..شۆفێریش دواى خه‌یاڵى خۆى هۆلاوهلاوهى داگیرساند…هه‌ر له‌به‌ر خۆیه‌وه هاته سه‌ر زارى :
باشه ئێمه ته‌نها نین ئه‌وانى دیکه بۆ ده‌نگ ناکه‌ن؟ ناشىَ هه‌موویان گوێیان بۆ قسه‌کانى ئێمه ههڵخستبىَ، چرپهیىَ..خشپهیىَ، هه‌رهیچ..! به‌خه‌یاڵما ده‌هات ترسى ئه‌وه بکه‌م له‌گۆرستانى مردووانم و به‌دیاریانه‌وه په‌یڤان ده‌بێژم،کىَ له‌گۆرستان باسى دڵ و خۆشه‌ویستى ده‌کات، وهلىَ هه‌ر حه‌رامیشه..! له‌وه‌ش ده‌ترسام ناشىَ من مردبم لهگۆرهوه قسه بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌م بکه‌م،یائهوه خه‌ونه‌و نزیکه بێ‌دار ده‌بمه‌وه… ئاورێکم دایه‌وه پرده‌که‌مان جێهێشتبوو که له‌کاتژمێره‌که‌م روانى به‌خێرا رێده‌کا، نازانم ئه‌ویش وه‌ک منى به‌سه‌رهاتووه یا گه‌شته‌که واخێرا دهخوازىَ.. یاخود نازانم ! جارێکى دهیکهش شانم به‌رشانى که‌وته‌وه.
به‌بزه‌وه داواى لێبوردنێکى کرد.
به‌پێکه‌نینه‌وه لێى وه‌رگرت و خه‌نده‌یه‌کى درێژ بردییه‌وه، گۆناکانى سوور هه‌ڵگه‌ران بىَ شک به‌رگه‌ى ئه‌و تیشکه ناگرن به‌ره‌و رووى ده‌بێته‌وه..ئومێد بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له‌خه‌یاڵ و بێده‌نگى رزگار بکات درێژه به‌قسه دا:
بروانه هیوا دنیا سه‌وز ده‌چێته‌وه بزانه چه‌ند دڵ کراوه‌یه.
به‌دۆست نه‌بوونى له‌گه‌ڵ به‌هار بێده‌نگى کرد …
چۆن مه‌گه‌ر سه‌وزایى جوانى نابهخشىَ..؟!
پاش بێده‌نگییه‌ک سه‌رێکى ره‌زامه‌ندى بۆ له‌قاند.
حه‌زى کرد به‌و باسه زیاتر بیدوێنىَ .. وه‌رزه‌کانى به‌ره و رووکرده‌وه پرسى:
تۆ له‌گه‌ڵ کامه‌یان دهسازێى ئومێد.
که‌زانی خه‌زان به‌چه‌شنى رۆحیى خۆى خۆش دهوىَ، ئه‌ویش پاییز‌ى کرده پۆشاکى ئه‌به‌دی، ئیدى پاییز‌ى بىَ نه‌وایان و راستگۆیى و کۆچى سه‌فه‌رى زیندووى بۆ کرده وه‌ڵام و درێژه‌ى پێده، پاییز وه‌ک مرۆڤى دوو ره‌گه‌زى دانه‌پۆشراو ده‌بینى، ویستى شتى تر بڵىَ…گوتى: زۆرم خۆشده‌وێى !..پرسی من یا پاییز.. ؟
گوتى: تۆ و پاییز به‌یه‌که‌وه جوانن.
نۆره‌ى بێده‌نگى ئه‌و هاته‌وه و قسه‌کانى داهاتووى خسته گیرفانى دڵه‌وه و له‌م لاو ئه‌ولاى گردۆڵکهکانى ده‌ڕوانى هه‌ستى کرد به‌دواى قسه‌یه‌ک دهگهرىَ بیکڕىَ گه‌ر ده‌ستیشى نهکهوىَ قه‌رزى بکات، لهوکێشمهکێشمهى له‌یه‌ک روانیین دابوون له‌خاڵى پشکنینه‌که ره‌تبوون، هێدى هێدى بهحهزێکى زۆر و به‌سیله چاوێکه‌وه هه‌م له‌خۆیى و هه‌م لهچواردهوریشى روانى.
له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت:
ئه‌وه بۆ کهسىَ نه‌بوو قسهیىَ بکات.تا لهغهڵبه غه‌ڵبى ئه‌وان شتێکى وه‌ک جارانى بهبناگوێیا بچرپێنم، بیرى منداڵه‌که بردى و تێکهوڵاوى نێوباسى په‌رتووکه‌که‌ى کرده‌وه، بهنوزهیهکى پڕ لهنازه وه پێى گوت:
ئومێد ئه‌وه له‌چى ده‌روانى.
لهپڕیِک ده‌مى ته‌ته‌ڵه‌ى کرد‌و کۆمهڵىَ وه‌ڵامى وه‌ک ((شیش، پرد، منداڵ، سه‌فه‌ر، خه‌ون، خه‌یاڵ)) خسته به‌رده‌ست…
پرتهپرتى بڕیم له‌گه‌ڵ تۆمه….
نه‌مهێشت ته‌واوى بکات، هه‌ڵمگرت بۆ دوایى،
دیسان دوایى …
ئا ئا دوایى.
دوایى چى، ئۆى دیسان دوایى که‌ى دێینه‌وه سهفهرتاقسهم بۆ بکه‌ى بیرت چوو له‌وڵاتى قه‌زه‌مه‌کانى … زه‌مه‌ن کورتى کرد له‌به‌رده‌م ده‌رگه‌ى جێى ژوان خۆیان به‌جووته دیته‌وه ده‌رگه‌ش کرایه‌وه سه‌ریان هه‌ڵگرت له‌نێو ئاپۆراى خه‌ڵکى هه‌ژار به‌هه‌ژارى بۆ هه‌ژارێک دانیشتن ئه‌و له‌بیرى زیاتر خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و غه‌رق ببوو، له‌هه‌موولاوه ده‌نگۆى هه‌ژارى و مناڵێکى هه‌ژارو به‌هه‌ژارى کۆچکردوو گوێکانى ده‌زرنگانده‌وه،پاش تاوىَ له‌ولاوه به‌رۆکیان گرت هیواشى تێوه‌گلا…وازى نه‌هێنا،هاناى برده به‌ر هیوا، دیتى سه‌رى نابوویه‌وه باوه‌ش، هێواش هێواش بانگى کرد هیوا هیوا ..خه‌و وڕوکاسى کردم چیبکه‌م ..هیچ وانییه.
بهقاقایهکى بێده‌نگه‌وه سه‌رى پێداخست و پێى گوت:
گوێبگره و بخه‌وه.
پێى گوت: چى و چۆن، چه‌ند کاتژمێره هه‌ژار به‌هه‌ژارى و منیش به‌ئاسووده‌یى ده‌ژیم چۆن بخه‌وم،گهشتێکهو دووباره‌ى که‌مه.
پاڵیدا که‌بێده‌نگ بۆى بخهوىَ، که‌چى ده‌ست نوێژى ئومێدیى شکاند.
چراکان باشتر کوژانه‌وه ترسى ئه‌هریمه‌نى به‌خه‌یاڵ هات بۆ ئاسووده‌گیم شانى له‌شانى هیواکه‌ى نزیک کرده‌وه پێ گوت بیگره ..
گوتى: چى ؟
خستیه نێو ده‌سته‌کانیه‌وه
بێده‌نگ بیخۆ باکه‌س پێى نهزانىَ قرتهیان نه‌یێت.
گه‌رم وگوڕى ده‌نگى خه‌ڵک و ئومێد و ئه‌و و قرتهکان، یه‌کتریان نه‌ده‌ناسییه‌وه،خۆى ته‌واو خۆى له‌بیرکردبوو، نه‌یهێشت ئه‌و بیرچوونهى بگاته وێستگه،
گوتیان… لهشهمهندهفهرى گه‌شتت دابه‌زه و له‌دووره‌وه تێى بروانه.
چاوى کرده‌وه ونبوو ناشىَ ون بىَ خۆ چاوى ئومێد ههندىَ جار کزدهچنهوه..!
ئه‌وه‌ته باشترى روانى و تیژیى چاوى ئاراسته کرد،گه‌شته‌که‌یان هێدى هێدى به‌ره‌و کۆتا ده‌چوو…. له‌چاوانى هیواى خوێنده‌وه گه‌شتى ئهمجارمان تا ئێره‌یه، دووگهشتیارن یه‌ک بۆ رۆژئاوا یه‌ک بۆ رۆژهه‌ڵات دهبىَ به‌ناچارى رێگه‌ى جیابوونه‌وه بگرنه به‌ر، ئه‌و بمێنىَ به‌هیوا ئه‌ویش به ئومێدى ئه‌و بۆ گه‌شتى ئه‌به‌دى ده‌ژیێ.
(2)
وه‌کو چه‌ند جاره‌ى زۆر دڵى تووندکردم، بردمى بردمى وه‌ک لێزمه‌ى باران و شه‌پۆلى ده‌ریا مهزنهبهکهف وکوڵه‌کان هه‌ڵیگرتم و رفاندمى، خۆشم نه‌مده‌زانى به‌ره‌و کوىَ، له‌ساته وه‌ختێکدا شنه‌با به‌هێمنى چپاندى به‌گوێما:
تا زووه برۆ فریاى بکه‌وه ماڵ‌وێران خۆتى و له‌گه‌شتى چاوه‌روان نه‌کراوى ئه‌مجاره به‌ره‌و گه‌شت و کۆچى ئه‌به‌دى ملى ناوه.
روانیم هه‌موویان گردبوونه‌ته‌وه، چواردهوریانداوه کۆمه‌ڵیان گرتووه هه‌موویان به‌رگى ره‌شیان پۆشى بوو، ته‌نها ئه‌و به‌رگ وتاراى سپی پۆشى بوو، لهبووکى زهماوهندو شه‌وى په‌رده ده‌چوو…
خه‌ڵک ده‌سته ده‌سته ریزیان به‌ستبوو، هۆن هۆن ده‌گریان …خه‌ڵک که‌ى بۆ بردنى که‌ژاوه‌ى بووک ده‌گرین، نه‌مده‌زانى هانا وه‌به‌ر کێ به‌رم پرسیارێکه‌و لهسینگمهوه خولى ده‌خوارد…ده‌مپرسى چى قه‌وماوه؟ که‌س نه‌بوو وه‌رامێکى لێوه‌ربگرم…شین واوه‌یلایه، باوکهرۆیه ئاسمان به‌دیار باڵایه‌وه لهپڕمهى گریانی ده‌دا، زه‌وى ره‌نگى زه‌رد هه‌ڵگه‌رابوو، چى ببینم له‌خۆمم روانى به‌قه‌د له‌پى ده‌ستم جه‌سته‌ى خۆمم له‌ده‌ست داوه، رۆحم له‌نێو کفنى ئه‌جه‌له و وردبوومه‌وه باشتر له‌خۆمم روانییه‌وه بیرم کرده‌وه دڵم جێهێشتووه.. نزیکتر بوومه‌وه، ئه‌وه مه‌رگى منه‌و له‌باوه‌شى یارانه‌وه شینى کۆچه و دڵم سهردهستهیهو پێش خۆشم که‌وتووه و ئه‌وه گوڵه گهنمکهى خۆرنهدیووه گوڵهنێرگزى بىَ باران ، خونچه‌ى باغى ته‌مه‌نمه به‌رگى فریشته‌یى پۆشیووه و ماڵئاوایى له‌خۆم و خاک و یاده‌کانمان ده‌کات .. ئێشکم بهدیارکێلهوه گرت که‌چى دڵم ئۆقره‌ى نه‌هات بووکى خێرنه‌دیوو به‌ته‌نها بکاته میوانى ناوه‌ختى گۆڕى تارى، داهزرام هێزى ئه‌ژنۆم تلایه‌وه به‌رگه‌م نه‌ما و ملوانکه‌ى دیارى زستانه‌ى ته‌مه‌نم هێنابوو نه‌مده‌زانى بۆ ئه‌و رۆژه‌یه لێره ده‌یکه‌مه گه‌ردنى کێله‌وه، گواره‌کانم به‌هه‌ردوو دیوى گۆره‌وه هه‌ڵپه‌ساردن، به‌درێژایى به‌ژنى گۆڕ بۆنى خاکم کرد‌و کێله‌کانم له‌باوه‌ش ناو دڵۆپى فرمێسکه‌کانم رێچکه‌یان گرتبوو، له‌نێو ریزى فرمێسکه‌کانم بڕیارمدا جیانه‌بمه‌وه گۆرىَ به‌ته‌نیشت گۆڕى ئه‌وا هه‌ڵکه‌نم ده‌ستم بۆ خاک برد …له‌و ساته وه‌خته‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگى براى شۆفێر له‌م گه‌شته خهیاڵاویا پڕشوومه رزگارم بوو.