هەینی, كانونی یه‌كه‌م 5, 2025
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    بەراو یان ڕێکەوت؟

     سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

    پـڵـۆت لە وێـژەدا..

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

    لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

    ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

    میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی بووه دادوه‌ری خه‌ڵاته گرینگه‌‌کانی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٢٦ له ئه‌مه‌ریکا

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    گوتنی ستران

    گوتنی ستران

    پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا..

    چـیـرۆک بـۆ منـداڵان: دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە..

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پێكه‌نین له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

ڤانکا

CHRA.TV by CHRA.TV
03/05/2012
Share on FacebookShare on Twitter

ئەنتۆن چیخۆف
لە فارسیەوە/ ئازاد نەجم : کوڕیژگەیەکی تەمەن نۆ ساڵەیان بەنێوی (ڤانکا ژۆکۆف) ، لەسێ مانگ لەوەوبەرەوە بە شاگردی ناردبوە لای (ئەلیاخین) ی سەڕاف. لەشەوی سەری ساڵی لەدایک بونی مەسیحدا خەوی لێ نەدەکەوت. چاوەڕوانبو تا وەستاکەی لەگەڵ ژن و منداڵ و کرێکارەکانیدا ، بۆ نزای شەوی جەژن لەماڵێ وەدەرکەوتن و چونە کلیسا. دوای ڕۆیشتنی ئەوان شوشەیەک مەرەکەب و قەڵەم و سەر قەڵەمێکی ژەنگگرتوی وەستاکەی دەرھێنا و کاغەزێکی نوشتاوەی لێک کردەوە و بەرلەوەی دەست بەنوسین بکات ، بەحاڵەتێکی تێکەڵ بەترسەوە سەرنجێکی دایە دەرگاو پەنجەرەکان و چەندجارێک لەو شەمایلەی – کە لە نێوان دو تاقچەی پڕ لەقاڵبی پێڵاو – بەدیوارەکەوە ھەڵواسرابو، ورد بۆوە و ئاھێکی قوڵی پڕ لەخەمی ھەڵکێشا و لەسەر ئەو پارچە کاغەزەی کە لەسەر نیمکێتەکە پانی کردبۆوە و خۆشی لەسەر زەویەکە چۆکی دادابون و بەسەریدا نوشتابۆە ، دەستیکرد بەنوسین: (باپیرەی خۆشەویستم کۆنستانتین ماکاریچ! ئەم نامەیە بۆ تۆ دەنوسم ، جەژنی لەدایک بونی مەسیحت پیرۆز بێت ، خودا ھەمو ھیوا و ئارەزوەکانت بەدیبێنێ ، خۆ من نەباوکم ھەیە نەدایک! تۆ ھەمو کەسێکی منیت! ).

لە پەنجەرە تاریکەکە – کە بڵێسەی ڕوناکایی مۆمەکە بەسەریەوە سەمای دەکرد – وردبۆوە و لەودەمەدا ، ڕوخسار و شێوەی (کۆنستانتین ماکاریج) ی باپیری – کەشەوانە ئێشکی لە ماڵی (ژیوارۆف) دەگرت – ھێنایە بەرچاوی خۆی.
باپیری ڤانکا ، پیرەمێردێکی شەست و پێنج ساڵەی کورتەباڵا و ڕەقەڵە ، بەڵام لەھەمان کاتدا گورج و بەڕاپەر بو، چاوانی خومار  و ھەمیشە دەم بەخەندە بو. شەوانە ، ئێشکی لەماڵی (ژیوارۆف) دەگرت و بەڕۆژەوەش لە ئاشپەزخانەکە دەنوست  ، یان سەری دەخستە سەر کارەکەرەکان و دەیکردە گاڵتە و پێکەنین.
شەوانە ، باڵتۆیەکی لەچەرم دروستکراوی دەڵبی لەبەر دەکرد و بەدەوری باخچە و خانوەکەی ماڵی ژیوارۆفدا دەخولایەوە و بە (دار خەبەر*) ەکانی دەستی ، دەنگە دەنگ و تەقە تەقێکی زۆری وەڕێ دەخست.
دو دانە سەگ ، کەیەکێکیان پیر بوو و نێوی (کاشتانکا) و ئەوەی تریان کە سەگێکی ڕەش و درێژ بوو و ھەرکاتێ مرۆڤ چاوی پێبکەوتایە جانەوەری (ڕاسۆ*) ی وەبیردەھاتەوە و بەو ھۆیەوەشەوە نێویان لێنابو (ڤیۆن) ، ھەمیشە بەدوایەوە بون.
ڤیۆن ، سەگێکی بەوەفا و گوێڕایەڵ بو ، لەگەڵ کەسانی نامۆ و غەریبەشدا بەھەمان ئەندازەی خۆمانەکان ، گوێ لەمست بو. ھەربۆیە ھیچ کەس نرخ و بایەخێکی ئەوتۆی بۆ دانەدەنا.  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەتوێی ئەو گوێڕایەڵی و میھرەبانیەیدا ، چەپەڵی و حەرامزادەییەکی شاراوە ، بەدی دەکرا. ھیچ سەگێک بەئەندازەی وی نەیدەتوانی لە کات وساتی خۆیدا ، دزانە ھێرش بەرێ و گاز لەقاچ و قولی خەڵک بگرێ ، یان شتێک لە گەنجینەی ماڵێ بڕفێنێ ، یان مریشکی موژیکێک بدزێ. ، چەند جارێک دارکاریەکی باش کرابو ، ھەفتە نەبو نەکەونە گیانی و تا نیوە گیان دەبو تێڵا تڕێنی نەکەن ، بەڵام دوبارە گیانی وەبەر دەھاتەوە و برینەکانی ساڕێژ دەبونەوە و سەرلەنوێ قیت دەبۆوە.
ڤانکا ، شێوە و ڕوخساری باپیری ھێنایەوە بەرچاوی خۆی:  لەنزیک دەروازەی باخچەکە ڕاوەستاوە و بەچاوانی خەواڵوەوە دەڕِوانێتە پەنجەرە سور و درەوشاوەکانی کلیسای گوندەکە ، چەکمە لبادیەکانی ئاڵوگۆڕ دەکات  ،  سەرمایەتی و لەگەڵ کارەکەرەکاندا کەوتۆتە گاڵتە پێکەنین ، کەشێکی خۆشی خوڵقاندوە و دارخەبەرەکانی  بەکەمەریەوە کردون و لەسەرمان دەستەکانی لێک دەسوێ و پیرەمێردانە لەقاقای پێکەنین دەدا و  جار جار کارەکەرەکە و جار جاریش ژنی چێشت لێنەرەکە ، دەاتە بەر تانە و توانج و پیرەمێردانە لەقاقای پێکەنین دەدات. ئەمجا توتنەکەی دەنێتە بەرلوتی ژنەکان و دەڵێ: تۆزێک بۆنی ئەم توتنە بکەن گەرم دەبنەوە. ژنەکانیش بۆنی دەکەن و دەکەونە پژمین. باپیرەش شاگەشکە دەبێ و لەقاقای پێکەنین دەدات و ھاوار دەکات: ورچ زا.   دواتر قتوی توتنەکەی دەخاتە بەرلوتی سەگەکان و کاشتانکا پژمین دەیگرێ و لمۆزی وەردەگێڕێ و بەڕەنجاویەوە لەباپیرە دوردەکەوێتەوە. بەڵام ڤیۆن بەھۆی بەوەفاییەکەیەوە بەر بەپژمینی خۆی دەگرێ و تەنیا ھەندێک دەمولمۆزی ڕادەوەشێنی.  کەش و ھەوایەکی خۆشی ھەیە ، دونیا ساف و ئارام و ساردە ، شەوێکی تاریکە و  درەختەکان بە بەفر داپۆشراون ، سەرانسەری سەربانی خانوەکانی گوندەکە ، بەفر دایپۆشیون و دوکەڵ لە لولەی سۆبەکانەوە بەباقە دێنە دەرێ و پێچ دەخۆن و بەرەوە ئاسمان ھەڵدەکشێن. ئاسمان ، یەک پارچە ئەستێرەیە و بەشادیەوە دەتروسکێنەوە. ڕێگای کاکێشان ، ھێندە ڕونە دەڵێی بەر لە جەژنی کریسمس ، بەبەفر شوشتویانە و وەبریسکەیان خستوە …

ڤانکا ، ئاھێکی ھەڵکێشا و سەری قەڵەمەکەی لەمەرەکەبەکە ھەڵکێشا و دەستی کردەوە بەنوسین: (دوێنی لێیاندام ، خاوەن کارەکە بەپرچ ڕایکێشامە نێو حەوشە و بە قامچیەکی چەرم ھەمو لەشی شین و مۆر کردمەوە ، تەنیا تاوانم ئەوە بو بەدەم ڕاژەندنی لانکی منداڵە پیسەکەیانەوە ، خەوم لێکەوتبو. ھەفتەیەک لەمەوبەریش ژنەکەی پێی گوتم ماسی بۆ خاوێن بکەمەوە و منیش نەمزانی و لەکلکیەوە دەستم بە پاککردنەوەی کرد ، ئیدی ئەوەبو ماسیەکەی لەدەستم دەرھێنا و کێشای بەسەرمدا.  شاگردەکانیش سەر دەنێنە سەرم و گاڵتەم پێدەکەن. دەمنێرن ڤۆدکایان بۆ بکڕم و زۆرم لێدەکەن لەماڵی وەستاکەمان خەیارشۆریان بۆ بدزم. وەستاکەشم ، بەھەرچیەکی بکەوێتە بەر دەستی دەستم لێناپارێزێ و دەکەوێتە وێزەم. نان و ژەمەکانیش ئەوە ھیچ! بەیانیان پارچەیەک نان ، نیوەڕۆیان شیربرنج ، دوا نیوەڕۆیانیش پارچەیەک نان ، باسی چای و ئاو گۆشتیش ھەرمەکە! ئەمە تەنیا خواردنی خۆیانە و خۆیان قوزەڵەقورتی دەکەن. شەوانە جێگام لەداڵانەکە بۆ ڕادەخەن. کاتێ منداڵەکەیان دەگری ، دەبێ بچمە سەری و لانکەکەی ڕاژێنم. خەوم ھەر نیە! بابەگەورە تو خودا بەزەییت پێمدا بێتەوە و بمبەرەوە بۆ گوندەکەی خۆمان ، بمبەرەوە بۆ ماڵ  ، ئیدی لەتوانامدا نەماوە … قاچەکانت ماچ دەکەم!  تکاکارم لەخودا ئاگادارت بێت ، لێرە ڕزگارمکە ، دەنا چیتر لەتوانامدا نەماوە و دەمرم).

ڤانکا ، بە بەری دەستە ڕەش و چڵکنەکەی  ، چاوەکانی پاک کردنەوە و ئاھێکی ھەڵکێشا و بەدەم ھەنیسکی گریانەوە ، درێژەی بەنوسیندا: ( توتنت بۆ ورد دەکەم ، نزات بۆ دەکەم ، ئەگەر کارێکی خراپم کرد ، تادەتوانی لێمدە! ئەگەر پێشتوایە لەوێ کارێکم وەگیر ناکەوێ ، دەچمە لای پێشکارەکە و بەخودا و بەمەسیح سوێندی دەدەم تا پێڵاوەکانی بۆ بۆیاغ بکەم ، یان لەبری (فیدکا) دەچمە لای شوانەکان و  لە  لەوەڕاندنی مەڕەکاندا یارمەتیان دەدەم.  بابەگەورەی خۆشەویستم!  ئیدی من توانام نەماوە … خەریکە دەمرم … جاری وایە دەڵێم بڕۆم ھەڵێم و خۆم ڕزگارکەم و خۆم بگەیەنمەوە گوند ، بەڵام پێڵاوم نیە ، زۆر لەو سەھۆڵبەندان و بەستەڵەکەش دەترسێم ، ھەرکاتێ گەورەش بوم وەڵامی ئەم چاکەیەت دەدەمەوە و بەخێوت دەکەم و ناھێڵم کەس ئازارت پێبگەیەنێ.  دوای مردنیشت نزای بەخێرت بۆ دەکەم ، وەک ئەو نزایانەی کە بۆ پێڵاگێیای دایکم دەیانکەم. ئەگەر لەبارەی مۆسکۆشەوە دەپرسی ، مۆسکۆ زۆر گەورەیە ، تەواوی خانو و باڵەخانەکانی ئاغایانەن. ئەسپێکی یەجگار زۆری لێیە ، بەڵام مەڕت بەرچاو ناکەوێ. سەگیشی زۆر لێن ، بەڵام بێ ئازارن و گاز لەکەس ناگرن. لێرە منداڵان لەشەوی جەژندا بۆ کۆکرنەوەی پارە بەکۆڵاناندا ناگەڕێن. لەنێو کلیساشدا غەریبەکان بۆیان نیە خۆیان تێکەڵی گروپی ئاواز خوێنەکان بکەن. ڕۆژێکیان لێرە ، لەپشتی شوشەی دوکانێکەوە جۆرە قولابێکی ماسی گرتنم بینی بە دارەکەیەوە دەیانفرۆشت کە بۆ گرتنی ھەمو جۆرە ماسیەک دەشیا ، بەھێز و قایم. تەنانەت قولابێکم بینی کە دەکرا ماسی (ئەسبێلا) ی سێ مەنیی پێبگریت. دوکانی واشی تێدایە جۆرەھا تفەنگی فرۆشتنی تێدا دەفرۆشرێ. تەنانەت  تفەنگی وەک تفەنگەکانی ئاغای دێیەکەی خۆشمانی لێیە. کە لەوانەیە نرخی ھەریەکێکیان سەد ڕۆبڵ بێت … لەدوکانی گۆشت فرۆشەکانیشدا ھەرچی گۆشتێکی تۆ دەتەوێ لێیەتی ، لەگۆشتی کەڵەشێری قەرەجە گەڕۆکەکانەوە بگرە تا گۆشتی سوێسکە و کەروێشک ، بەڵام گۆشت فرۆشەکان شوێنی ڕاوکردنیان بەکەس ناڵێن … بابەگەورەی خۆشەویست ، کاتێ درەختی جەژن لەماڵی ئاغا دەڕازێننەوە ، بیرت نەچێ گوێزێکی زێڕین لەدرەختەکە بکەرەوە و لە سندوقە سەوزەکەی خۆَتدا بۆم بشارەوە. بەخانمە بچکۆلە (ئۆلگا ئیگناتیۆڤنا) بڵی کە ئەو گوێزەت بۆ منە).
ڤانکا ، ئاھێکی خەمناکی ھەڵکێشا و جارێکی تر چاوی بڕیە پەنجەرەکە و بیری کەوتەوە کە ھەمو جارێ باپیری بۆ ھێنانی درەختی کریسمس دەچوە نێو جەنگەڵ و ئەویشی لەگەڵ خۆیدا دەبرد. چ ڕۆژگارێکی خۆش بو! ھەم دەنگی باپیرە دەبیسترا و ھەم بەفر لەژێر پێیدا دەکەوتنە قرچەقرچ ، ھەم ڤانکاش لەخۆشیان ھاواری دەکرد. باپیرە بەرلەوەی دار کاژێک بۆ درەختی کریسمس ببڕێتەوە ، قەنەیەکی ساز دەکرد ، ماوەیەک بۆنی بەتوتنەکەوە دەکرد و پێکەنینی بە ڤانکا  دەھات – کە لەسەرمان دانەچۆقەی پێکەوتبو. کاژە تازە ھەڵچوە بەبەفر داپۆشراوەکان ، چاوەڕوانبون ئاخۆ لەونێوەدا کامەیان بەزەویدا دەدرێ و دەبڕدرێتەوە. لەناکاو کەروێشکێک لەپەنایەکەوە لەنێو ئەو بەفرەدا دەردەپەڕی و … بابەگەورەش دەیکردە ھاتوھاوار بەدوایدا: بیگرە … بیگرە … ئەی شەیتانی کلک بڕاو!
دواتر دارکاژە بڕاوەکەی بەڕاکێش ڕاکێش دەھێنایەوە ماڵی ئاغا و دواتر دەکەوتنە ڕازاندنەوەی. ئۆلگا ئیگناتیۆڤناش – بونەوەرێک کە ڤانکا لەھەموان زیاتر ھۆگری ببو –  لەھەموان زیاتر بە جوانکردنی درەختەکەوە ماندو دەبو. ئەو کاتەی کە ھێشتا دایکی ڤانکا نەمردبو و لەماڵی ئاغادا کارەکەری دەکرد ، ئۆلگا ھەمیشە ئاونەباتی دەدایە و ھەر لەو سەروبەندەشدا بو لەبەر بێکاری ، فێری نوسین و خوێندنەوە و ژماردن ھەتا سەد و تەنانەت فێری سەمای کادریشی کرد.  ئیدی ئەوەبو دوای مردنی دایکی ، ڤانکایان بۆ ژوری خزمەتکارەکان ، بۆ لای باپیری ڕەوانە کرد و دواتریش لەوێوە ڕەوانەی لای ئەلیاخینی سەڕافیان کرد لە مۆسکۆ …

ڤانکا ، دەستی بەنوسین کردەوە: (  باپیرەی خۆشەویست ! توخوا وەرە بۆ ئێرە و ڕزگارمکە! تۆ پیرۆزیی مەسیح وەرە و ڕزگارمکە! بەزەییەکت بەمنی ھەتیوی کەساسی بەدبەختدا بێتەوە ، ڕۆژ نیە دارکاریم نەکەن! خەریکە لەبرسان دادەھەزێم! ئەوەندە دڵم پڕە لەباسکردن نایەت ، بەردەوام دەگریم!  لەم ڕۆژانەدا وەستاکەم قالبێکی پێڵاوی کێشا بەسەرمدا ، کەوتمە سەر زەوی ، ئاگام لەخۆم بڕا ،  بەزۆر چاوی خۆمم کردەوە. ژیانم زۆر ناخۆشە،  ژیانی سەگ زۆر لەژیانی من خۆشترە … سڵاوم بگەیەنە بە (ئێلینا) و (یۆگۆرکا) ی یەکچاو و گالیسکەڕانەکە. مەھێڵە کەس دەسکاری ئۆکۆردیۆنەکەم بکات. نەوەی خۆت /  ئیڤان ژۆکۆڤ. توخودا زوتر  وەرە و ڕزگارمکە).

ڤانکا ، دوای ئەوەی نامەکەی نوسی ، قەدی کرد و نوشتاندیەوە و کردیە ناو ئەو زەرفەی کە ڕۆژی پێشتر بەکۆبیکێک کڕیبوی … دوای کەمێک بیرکردنەوە ، سەری قەڵەکەی تەڕ کرد و  ناونیشانەکەی لەسەر نوسی: بگاتە خزمەتی بابەگەورەم لەگوند … دوای ئەوەی ھەندێک سەری خوراند و ھەندێک بیری کردەوە ، لێی زیاد کرد: کۆنستانتین ماکاریج.

زۆر خۆشحاڵ بو لەوەی کە ھیچ کەسێک لەکاتەدا نەھات و نەبوە ڕێگر لەبەردەم نوسینی  نامەکەی.
دواتر کڵاوەکەی کردە سەری و بێ ئەوەی باڵتۆکەی لەبەرکات ، بەکراسێکەوە ، تا لای نزیکترین سندوقی پۆستە ڕایکرد …
شەوی ڕابردو ، پرسیاری لە شاگردەکانی قەسابەکەی سەری کۆڵانەکە کردبو و ئەوانیش وەڵامیان دابۆوە و گوتبویان دەبێ نامە بخرێتە سندوقی پۆستەوە و پاشان چەند تەتەرێک  سندوقەکان دەکەنەوە و بەسواری (ترۆیکا*) ی زەنگوڵەدارەوە  ، ئەگەر تا ئەوسەری دونیاش بێت ، نامەکە دەبەن و دەیگەیننە دەستی ئەو کەسەی کە بۆی ڕەوانەکراوە.
ڤانکا ، بەرەو یەکەمین سندوقی پۆستە ڕایکرد و نامە بەنرخ و خۆشەویستەکەی لەدرزی سندوقەکەوە ئاودیو کرد …

کاتژمێرێک دواتر ،  بەئاوازی لایلایەی ئومێدێکی شیرینەوە ، چوە نێو خەوێکی قوڵەوە…
لەخەونیدا: بابە گەورە لەسەر کوانویەکی بەخشتی سور دروستکراو ، دانیشتبوو و قاچە ڕوتەکانی شۆڕ کردبونەوە و نامەکەی ئەوی بۆ کارەکەرەکان دەخوێندەوە … ڤیۆنیش  بەتەنیشت کوانوەکەدا دەھات و دەچو و کلکی دەلەقاند…

(دار خەبەر*) دارێکە لەشێوەی کەوچک ، پاسەوان و ئیشکچیەکان ، جار جار شەوانە دەنگە دەنگێکی پێ دروست دەکەن.
(ڕاسۆ*) مشکی خورما ، گیانەوەرێکی گواندارە ، لەمشکی ماڵ گەورەترە ، ڕەنگی خۆڵەمێشیەکی تێکەڵ بەزەردە ، دەم و لمۆزێکی باریک و درێژی ھەیە ، لەئاسیا و ئەفریقا و بەتایبەتی ھیندستان زۆرە.
(ترۆیکا*) خێشکێکە بە سێ ئەسپ ڕادەکێشرێ.

سەرچاوە / مجموعە اسار چخوف / داستانھای کوتاە / ترجمە سروژ استپانیان / انتشارات توس.

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Related Posts

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو
ئەدەب

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

04/12/2025
94
پرسیارە بێ وەڵامەکان
ئەدەب

فەیسبووکەچیرۆك (چیم)

29/06/2023
116
پرسیارە بێ وەڵامەکان
ئەدەب

فەیسبووکەچیرۆك

08/02/2023
106
Next Post
ئەسیری عیشق..

سووتان ...

نوێترین بابەت

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

04/12/2025
بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

04/12/2025
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

بەراو یان ڕێکەوت؟

04/12/2025
چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

04/12/2025
گوتنی ستران

گوتنی ستران

04/12/2025
 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

پـڵـۆت لە وێـژەدا..

25/11/2025
رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

25/11/2025
گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

25/11/2025
شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

17/11/2025
ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

17/11/2025
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.