هاودێر ڕه‌ش: ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌ك، له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌یه‌كی تۆز له‌سه‌ر نیشتوو ئه‌و خه‌ریكی سرینه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كه بوو منیش به‌وێدا تێده‌په‌رییم بۆ قوتابخانه، كاتێ بینیم په‌رتووكه‌كانی ده‌ستم كه‌وتنه خوار و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد وای ده‌زانی كوێرم ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ئه‌بینن له نابینكان خراپترن گه‌ر چاوێك هه‌بیت په‌رده‌ی دواوه ببینێت هه‌موومان به‌رووی شه‌قامی سپیهتیدا ئه‌رۆیشتین ، نه‌ی زانی به نیگای چاوی ئه‌و كوێربووم ،هه‌ستم ده‌كرد ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌وم تێدا بینی سه‌رخۆشێكی بێ مه‌ی بووم ، تاڵی نیگاكانی له تالی مه‌ی ده‌چوو به‌رده‌رگای ماڵێان وه‌ك مه‌یخانه بوو هه‌میشه سه‌رخۆشی به‌رده‌رگای ماڵی ئه‌و بووم ، وام لێ هاتبوو گه‌ر غهمباربام ده‌چووم به‌ردێكی به‌رده‌رگای مالی ئه‌وانم ماچ ده‌كرد و هه‌ستم به‌چاك بوون ده‌كرد ببووم به ده‌روێشی عه‌شقی ئه‌وو تا ده‌هات ئه‌و ده‌فی ده‌ژه‌نی و منیش حاڵم ده‌گرت ، دواجار نامه‌یه‌كم بۆنارد كه نووسیبووم (له‌و كاته‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ت سریه‌وه ئه‌مه تۆز و خۆلی سه‌ر دلی من بوو لات دا تا تۆی تێدا ببینم ، گه‌ر بۆت ده‌كرێ ئه‌و په‌نجه‌ره‌ی من بكه‌وه گه‌ر ناتوانی بكه‌یته‌وه به به‌ردێك بیشكێنه ووردو خاشی كه و فرێی بده نێو زبڵدانیك تا له دڵی هیچ مرۆڤێكی تر رۆنهچێت) ئیواره‌بوو هاته ده‌ر پێنج دینارم دا به‌و مناڵه‌ی یاری ئه‌كرد له نزیك ئه‌وێ نامه‌كه‌ی بۆ برد و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد ،وه‌ك بڵێی شه‌رم بكات نامه‌كه‌ی به خێرای له ده‌ستی مناله‌كه وه‌رگرت و رای كرده ژووره‌وه ، كاتێك وه‌لامی نامه‌كه‌ی دامه‌وه شاگه‌شكه‌بووم له خۆشیا هه‌ستم ده‌كرد باڵنده‌كان درۆ ده‌كه‌ن كه ده‌ڵین مرۆڤ نافڕی من فریم هه‌ستم ده‌كرد له سه‌قفی ئاسمانی یه‌كه‌مم و ناوێرم برۆمه دووه‌م له به‌ر ئه‌و، دواتر ئاسمانی دڵی ئه‌و ته‌می گرت و چاوه‌كانی من لێڵ بوون به دووری ،مه‌غریبێك له‌گه‌ڵ گوڵاوی ماچه‌كان هات و نامه‌ی ماڵ ئاوایت دایه ده‌ستم پێم سه‌یر بو وازوو هات ئه‌و هه‌میشه دره‌نگانی شه‌و ده‌رده‌كه‌وت بۆ راموسانێك باوه‌شی بۆ كوشتن ده‌كرده‌وه ، نه‌مده‌زانی دوا چركه‌كانی بینینی ئه‌و زه‌نگ لێده‌ده‌ن زۆر به‌هێمنی رۆیشت، دره‌نگانی شه‌و گه‌یشتمه‌وه ماڵ ونهمتوان نمه‌كه بخوێنمه‌وه ، وه‌ك به‌یانیه‌كانی تر به زه‌نگی پرته‌و بۆڵه‌ی نێوان باوك و دایكم له خه‌و هه‌لسام ، خێرا نامه‌كه‌م كرده‌وه و خوێندمه‌وه وای له‌م نامه‌یه ژه‌هراویه بۆنی ته‌نیای و مردنی دڵمی لێ ده‌هات له نامه‌كه‌دا نووسیبووی : (ئازیزه‌كه‌م خۆشمده‌وێی من رۆیشتمه‌وه بۆ كه‌ركووك چونكه باوكم ماوه‌یه‌كه سووره له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌مان بۆ ئه‌و شاره ئێستاش كه ئاواره‌كانی ئه‌وێ به‌شێكی زۆریان گه‌راونه‌ته‌وه ئه‌مشه‌ویش نۆره‌ی ئێمه‌بوو كاروانی ئیمه‌ش به‌ڕێ كه‌وت ، بمبووره كه دڵم نه‌هات پێت بڵێم شتێكی له‌م جۆره هه‌یه ده‌مزانی به‌رگه‌ی ناگری و وه‌ك جاری پێشوو جه‌نگ له‌گه‌ڵ دڵره‌قی باوكم ده‌كه‌ی ئه‌و ته‌لاقی خواردووه كه من نابێ ببم به هی تۆ،بۆیه منیش دڵخۆشی دایكم هه‌لبژارد، ئیدی چاوه‌رێم مه‌به ، ماڵئاوا)دوای دوو ساڵ گه‌ران له یه‌كێك له هاوڕێكانیه‌وه زانیم شووی به‌كوڕێك كردووه و رۆشتوون بۆ هه‌نده‌ران منیش تا ده‌هات زیاتر نائومید ده‌بووم ئاخر دڵم به ئه‌ندازه‌یه‌ك گیرۆده‌ی ئه‌و بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی دا‌غ كرابم به گڕی ئه‌و شومێك له‌سه‌ر دڵم په‌یدابێت وته‌نیا ئه‌وبتوانێ بیبینی و چاره‌م كات،ئیتر كه‌شتی دڵم له‌سه‌ر كه‌ناری چاوه‌روانی جێهێشت تا ده‌ریای ژیان به‌له‌می گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و بێنێته‌وه ، ده‌مه‌وئێواره‌یه‌ك، زۆر غه‌مباربووم له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌نی ماڵئاوای كردنی هه‌وره‌كان چۆرامهوه له ئومێد ، وه‌ك باڵدارێكی باڵ شكاو هه‌وڵی فرینم ئه‌دا كه‌چی له ناخه‌وه هه‌ستم به بال شكاوی خۆم ده‌كرد ، هه‌نگاو، هه‌نگاو له كه‌ناره‌كانی ته‌نیای و غه‌مدا پیاسه‌م ئه‌كرد ، خۆر به‌هێمنی فتوای ئاوابوونی ئه‌دا ، مانگ وه‌ك شكۆفه‌ی به‌ره‌به‌یان له‌سه‌رخۆ ده‌هاته حزووری زه‌وی ، منیش به هیواشی ده‌رۆیشتم و له‌ژێر دره‌ختێك لام دا كه گه‌ڵاكانی به‌ر شنه‌بای هه‌ڵوه‌رین كه‌وتبوون ، ئیدی ئهوگهڵایانهم وا هاته به‌ر چاو كه هه‌ورێك بروسكی تاوانی به‌ركه‌ویت و بارانی گوناه به‌سه‌ر زه‌ویدا ببارێنیت ،له‌پڕ كه‌سێك هات نامه‌یه‌كی دایه ده‌ستم و وشه‌ی نهێنی نێوان من و ئه‌وی گوت و جێی هێشتم ، بریارم دا بۆ به‌یانی گه‌شت بكه‌م بۆ لای (ئه‌و) كه سه‌ده‌یه‌كه له چاوه‌روانی بینینی ئه‌ودا له‌سه‌ر دیواره‌كانی دڵم ئه‌نووسمه‌وه خۆشه‌ویستی، زهمهنیكه چاوه‌ڕێی ئه‌م چركه‌یه ئه‌كه‌م یه‌ك نیگا و گوێبیست بوونی بۆ یه‌ك چركه، دره‌نگانی شه‌وه،خورپه‌ی دڵم زۆر به‌خێرایی لێ ئه‌دات كاتی بیر ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌وه من نیم په‌نجه‌ره‌ی ئاواته‌كانم سرابێته‌وه له تۆز‌و خۆلی نائومیدی ، ئه‌وه دڵی من نیه كه بارانی (ئه‌و) ماڵی دۆزیوه‌ته‌وه و نم نم ده‌بارێ ، ده‌پرسم تۆ بڵیی ئه‌وه منبم؟.. (ئه‌و)یش (خۆی) بێت ،وه‌ك دره‌ختێكی لق و پۆپ شكاو نائومێدی داگیریكردووم له نه‌بینینی (ئه‌و) ،ئیدی ئه‌مشه‌و ئێشكگرم ده‌مه‌وێ ئه‌و چركانهش به ئاگابم كه رووناكی دێت و تاریكی كۆچ ده‌كات له‌و ساته‌دا شالووری گریانی من دێته گۆ ، بێده‌نگ ، بیده‌نگ ، ئه‌شك به‌سه‌ر باڵای گوڵدا ده‌بارێ و ده‌رگای ته‌نیایی ده‌كرێته‌وه بۆ سه‌ما ، له خۆشیا فرقات له قورگم قه‌تیس ماوه ، كات زوو تی ده‌په‌ڕێ ،واهات كاتی سه‌فه‌ر ، جانتاكه‌م كرده شانم كه خاڵیه له سۆز و خه‌نده و پڕیه‌تی له‌بێ هیوای و (ئه‌و) وا به‌ره‌و لای ئه‌و به‌ڕێ كه‌وتم ، له‌و كاته‌دا دیمه‌نی وه‌هام هاته به‌ر چاو وه‌ك ئه‌وه‌ی تابلۆیه‌كی ره‌نگ كرا‌و له دوو دڵی بیرمده‌كرده‌وه تۆ بڵێی ئه‌وه منبم ، به‌سواری ماشێنه‌وه بچمه لای ئه‌و ، سه‌خته بۆ من بینینی ئه‌و ڕوو به‌ڕوو، منێك زه‌وی ژیانی هه‌میشه بێ به‌رهه‌مه و باران مالی نادۆزیته‌وه وشكه ساڵی له ده‌رگای داوه ،منێك به‌رده‌رگای دڵم پڕیه‌تی له زبڵی درۆی ئه‌م و ئه‌و ، منێك ئاسمانی بیركدنه‌وه‌م غه‌ور بووه به دووریه‌كانی تۆ ، ئیدی چۆن به‌رگه‌ی بینین تۆ ده‌گرم ، خۆم دێته به‌ر چاو وه‌ك پاساریه‌ك له قاتی دووه‌می مۆتێلێكهوه به‌ر ببمه‌وه و له‌سه‌ر ڕێگا بكه‌وم و ماشێنیك پانم كاته‌وه و خوێنه‌كه‌م به تایهكانیهوه بلكێت ، ئه‌وه قه‌ت من نیم به‌م ساناهیه بگه‌م به تۆ ،له ڕێگادام و به‌نزینی ماشێنه‌كه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێ ، شوفێره‌كه به‌دوای وێستگه‌دا ئه‌گرێ ، هه‌ستم كرد ئه‌وه منم هه‌میشه وێلم به‌دوای تۆ ، ئێستا وا له‌ڕێگام تا وێل بوون دا‌غ بكه‌م و به ئاگری بینینی تۆ بیسوتێنم ، شوفێره‌كه وێستگه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وت و ماشێنه‌كه‌ی پڕ كرد له سوته‌مه‌نی ، كه‌چی من له‌وه‌ته‌ی هه‌م به‌دوای تۆدا ئه‌گه‌ڕێم، تۆ نیت ، نامه‌ی نێو تیاكۆكهم ده‌رهێناو خوێندمه‌وه ئه‌و ناونیشانه‌ی كه له كاغه‌زێكی چه‌ندین ساڵ پێنووس به‌سه‌ر دانههێنراو تیایدا نووسیووته ( ئه‌وه (منم) وا له‌وێم دێی بۆ دیده‌نیم؟ ، چاوه‌ڕێتم له‌و كاتژمێره‌ی كه بۆم نووسیوی له ژێر هه‌مان دره‌خت ) چوار كاتژمێر به‌ڕێگاوه بووم تا دواجار گه‌یشتم ، نهم وێرا راسته‌و خۆ بڕۆمه پێش و سه‌یری بكه‌م ، له خۆم ده‌پرسم بۆچی هاتووم ، ئاخۆ ئه‌مه ئه‌و بێ ؟ ، تۆ ئه‌ی روخێنه‌ری عهزابهكانی رۆحم ئه‌ی فرۆكه جهنگیهكهی ئاسمانی دڵم ئه‌گه‌ر (خۆتیت) موشه‌كی خه‌نده بهاوێژه و خه‌مه‌كانم ته‌فرو توناكه یان به زیندووی وه‌ك ئه‌نفاله‌كانی گه‌رمیان زینده بهچالیان كه ، یان وه‌ك ئاوه‌راكانی كوردستانی باشوور به‌ره‌و سنووری وڵاتێكی تر ئاوه‌ره‌یان كه ، ده‌ی له‌گه‌ڵ تۆمه ئه‌ی مینڕیژه به‌تواناكه ده‌سا وه‌ره و ملیۆنه‌ها مین له شوێنی خه‌مه‌كانی من بچێنه وه‌ك مینرێژهكانی به‌عس كاتێ كوردستانیان مین رێژكرد تۆش خه‌مه‌كانی من مینرێژكه ، ده‌سا وه‌ره و هه‌ناسه‌یه‌كی خۆتم له بری ئۆكسجین بخه نێو سیه‌كان ئاخر جه‌سته‌ی من ژه‌نگی گرتووه وه‌ك ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه‌وتن ده‌سا وه‌ره و سیه‌كانم پاك كه‌ره‌وه له پاشماوه‌كانی بۆنی سێ‌و ، كاتێ نزیك بوومه‌وه له دواوه بینینم ، قژ زه‌ردێكی باڵا به‌رز سه‌ری بهدرهختهكهوه نووساندبوو ئه‌رێ ئه‌وه تۆی؟ .. ، كاتێك رۆیشتی قژت سیا بوو یان تۆش خاسیه‌تی پهژهی پایزت گرتووه بۆیه وا قژت زه‌رد هه‌ڵگه‌راوه ،ئا بینیم ئه‌وه تۆ بووی كه سه‌یری لای چه‌پت ده‌كرد و خه‌یاڵ بردبووی نازانم بۆ كوێ ، بۆلای ههریادهكانی كۆڵانه‌كانی شار و ماچه‌كانی قه‌راغ كانی ، من له لای راسته‌وه نیوه‌ی روخسارتم بینی ئاهێكم هه‌ڵكێشاو وه‌ك یه‌كه‌م چركه‌ی دابران خه‌مێك له ناخه‌وه ئابلۆقه‌ی دام خۆم تێك نه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بوو بێ به‌ره‌و پێشه‌وه هاتم ، وه‌ك یاریه كۆنه‌كانی جاران له دواوه چاوه‌كانم گرتی ، به‌چرپه‌وه به گوێتا چرپاندم ئه‌وه كێیه ؟ ، گوتت : ( تۆی ئه‌و مرۆڤه‌ی كه چه‌ندین ساڵ تێپه‌ڕین و ئه‌م هه‌موو كۆشك و ته‌لار و شار و مرۆڤه‌م بینین هه‌موویانم له یاد چوون چه‌ندین ساڵ گوزه‌شت هیچ شتیك و هیچ خۆشیه‌ك به ئه‌ندازه‌ی یه‌ك رامووسانی تۆ دڵیان خۆش نه‌كردووم ، هه‌موو دنیا گه‌رام ئاوابوونی خۆر له كه‌نار ده‌ریاو پیاسه‌كردنی هه‌ور له‌نزیكی به‌سه‌ر شۆسته‌ی ئاسمان و كۆچی بالندهكان به‌كۆمه‌ڵ وورده وورده هه‌موو شته‌كانم بینین به‌ڵام تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ور و ئاسمان و باڵنده و خۆربوویت نه‌مبینیت چه‌ندین جار بۆ چه‌ند كاتژمێریك چاوم له گوڵه‌كان لا نه‌ده‌دا ده‌مگوت به‌ڵكو روخساری له‌نێو گوڵێكدا ببینم به‌ڵام نا له هیچ شوێنێك تۆم نه‌بینی جگه له نێو پێشانگای دڵم له به‌شی یادكردنه‌وه و یادگاریه‌كان ئا له‌وێدا تۆههبووی، به‌جۆرێك قسه‌ی ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی گهرابمهوه ساڵانی پێشووتر ،قسه‌كانی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و خۆشیانه بوون كه رابردوو روویدابوون ، وه‌ك چۆن پێشترخورپهی دڵ و گلێنه‌ی چاوه‌كانم بوو كه بینینم به هه‌مان شێوه‌ی رابردوو باوه‌ڕم به قسه‌كانی كرد به هه‌موو شتێكی وه‌كو جاران چۆن له دوای په‌نجه‌ره‌كه‌وه ماچی بۆ ههلدهدام هه‌ر به‌و جۆره‌ش ماچه‌كانی دووباره ده‌كردنه‌وه‌و ده‌یبردمه‌وه بۆ ئه‌وێ ، ئه‌و پرسیاری ده‌كرد و منیش وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه كاتی به زه‌رده‌خه‌نه‌وه قسه‌ی ده‌كرد ، له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت : (دواجا به دلی خۆم گه‌یشتمه‌وه)، نامه‌یه‌كی دایه ده‌ستم گوتی : كه رۆیشتیته‌وه ئه‌و نامه‌یه بخوێنه‌وه، منیش هه‌ر به‌م نامانه تێگه‌یشتم كه جاران ئه‌م قسانه‌ی تیدا ده‌نووسین ، كه به‌ده‌م شه‌رمی ده‌كرد بیانڵێ ، په‌نجه‌كانی خسته نیو په‌نجه‌كانی من و زۆر سه‌یر نیگاكانی تێ ده‌گرتم وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤێك بم گوله‌یه‌كم بهركهوتبیت و دواجار بیت به زیندووی بمبینێته‌وه ، به زه‌رده‌خه‌نه‌وه گوتی زه‌نگی قه‌ده‌غه‌بوون خه‌ریكه لێ ده‌درێت و ده‌بێت برۆم گه‌رنا تووشی كێشه ده‌بم ، شه‌رمم ده‌كرد وه‌كو جاران پێی بڵیم ماچیكم به دیاری بده‌رێ ئینجا برۆ ئیتر هیچمان نه‌وت به نیگایه‌كی زۆر قول سه‌یری یه‌كمان دهكردو هه‌ر یه‌كه‌مان به‌ڕێگایه‌كدا ده‌رۆیشتین و له دواوه ئاوڕمان ده‌دایه‌وه و سه‌یری یه‌كتریمان ده‌كرد، له به‌رچاوم له دیمه‌نی دایكێك ده‌چوو مناڵه‌كه‌ی كه‌وتبێته نێو رووبارێك و له‌تاو رۆحی ئه‌و بۆ رزگاركردنی خۆی به رووباره‌كه‌دا بدات خۆی بمرێ و مناڵه‌كه‌شی به زیندووی بمێنێته‌وه،نزیكی بانگی مه‌غریب بوو گه‌یشتمه‌وه ماڵ و چووومه ژووره‌كه‌م و نامه‌كه‌یم ده‌رهێنا بیخوینمه‌وه كه ده‌ستم برد بیكه‌مه‌وه گوڵدانی سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌م كه‌وته خوار و شكا ده‌ستم به په‌رداخی سه‌ر مێزه‌كه‌م كه‌وت و ئاوه‌كه‌ی رژا ، ئیدی دڵی من هه‌ر به نامه له دایك بوو هه‌ر به‌میش له‌سیداره درا وه‌ك ئه‌و عه‌شقانه‌ی به تێل ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به تێل كۆتاییان پێ دێ وه‌ك ئه‌و عه‌شقانه‌ی به نیگایه‌ك ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به‌یه‌ك وشه كۆتاییان پی دێ ئیدی ، نامه‌كه‌م كرده‌وه نووسیبووی : (ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی دوا نامه‌ی ژیانی منت پێ ده‌گات ، تۆ له چاوه‌ڕوانی مندا مه‌لێكی بال شكاو و ماسیه‌كی له نزیك كه‌نار فڕێ دراویت ئه‌وه من نیم ئه‌و كه‌سه‌ی كه قولاپی خسته نێو ده‌ریای عه‌شق و تۆی پێوه بوو من ئه‌و كه‌سه‌ی جاران نه‌ماوم تۆ گوڵ بیت و من باران بم ، نا ئێستا خۆرم گه‌ر بریاربوو ببیته‌وه گوڵ ده‌تسوتێنم ئیدی بیر له‌من مه‌كه‌ره‌وه من له‌و ساته‌ی تۆم جێهێشت له نێو دڵی خۆمدا سڕیمیه‌وه وه‌ك پینهدۆرزهكان دڵم به پیاوێكی تر پینه‌كرد و ئێستاش ده‌مه‌وێ لێره به دوا به پێی خاوس بڕۆم و دڵم پینه نهكهوهمه به‌ڵام ئه‌ی پاكترین مرۆڤ ،ئێستاش پێم سه‌یره كه‌باڵی هه‌موو ئومێده‌كانت دایه ده‌ستی راوچیه‌كی وه‌ك من ئیدی ئه‌وه بزانه راوچی هه‌میشه خوێن رێژه و راستی و دڵسۆزی له عه‌شق دۆران ، ماڵئاوا…)