شیروان ئیبراھیم حەیدەری
لێوت بێنە ئەی ئەو کەسەی دلت لەتاشە بەرد دەچێت
ئاو لە ناو تاشە بەردیش سوورەتی خۆی دەنووسێتەوە
لێوت بێنەو با لێوم لە ناو لێوتا ما َلی بێت
ئەگەر شوشە جە لیدیش بێ ھەر ئەتوێتەوە
لێوت بێنە با بە سەر رۆحما بخزێت
ئەو خزینە بە ھەشتە خەزێنە یە
بۆمن وتۆ
لێوت بێنە باببین بە یەک جۆگە
یەک رووبار یەک دەریاچەی نوستوو کە پێلوەکانی نە جولێنێ
یەک دەریای بَی کە نار کەشە پۆلە کان ناگریێنێ
لێو ت دەتوانێ ڕەشنووسی ھۆنراوەکان کۆکاتەوە
لێو ت دەتوانێ ھەنسکە خنکاوەکان ئازادبکا
لێوت دەتوانێ ئەو حە کا یەتانەی کە دەکوژرێن زیندوویان بکاتەوە
لێوت دەتوانێ ئەو شانامانە بخونێتەو کە نەگو تراون
ئەو قسانە بگە رێنێتەوە کە قر تێنراون
لێوت دەتوانێ کەشفی زولومات بکات
پە ردە لا دات لە سەر بەحری نوور
لێوت دەتوانی ھە توانی برین وژانەکان کوشە بکاتەوە
لێوت لاپە رە رەشەکان رەش دەکاتەوەو دەیان کات بە سەراب
خونچەکانیش دە پشکوێنێ
لێوم لە سەر بەردی ئە لحەد داناوەو
تامی دۆزەخم کردووە
لێوم پە یامی موژدە بەخشی خونچەی تۆی پێیە
لێوم دوورە لەو لێوەی کە لە شەرابی بە ھەشت دەچێت
لێوم کراسێکی سپی ئاوریشمە لە کراسێکی ھەناری دەگەرێت
لێو م ناگا بە دەنکە ھەلالەکانو دەلەرزێت
لێوم دەگری بۆدەستی والای یار
لێوم دەگری بۆسڕی لێوی یار
لێوم دەگری بۆچرپەو چپەی ناد یار
لێوم دەگری بۆ باوەشی بێ خەم
لێوم دەگری بۆدەستی خوای پشت فیردەوسەکان
لێومدەگری بۆلێوی کێلێک کە لە ناو سینەتەیە
لێوم ……………..تە نیایە وەک خودا……………