مناڵم کەوە
مناڵم کەوە ئەی شادی بەخشم
ئەی تاقانە ژیانی پر لەھەناسە و
پر لە ئەوینی یەکەمین شەو
مناڵم کەوە
تا گریانی بەرلە مندالی
بکەم بە رووبار و
بیرژێنمە سەر دڵت
مناڵم کەوە
با دیسا ن قەتاری ژیان
لەسەرتاوە دەست پێ بکەمەوە
ئەوسا ئەوینت دەکەمە رۆمانێک و
ھەموو ووشەکانی لەبەر ئەکەم
منالم کەوە
با نەخرێمە ژێر بەتی
سێدارە
با یاسای عەشقت بەرەو
کۆتایی ژینم نەبا
لەوێ کەس نیە بم
پارێزێت و ھەموویا ن ئەلێن
چۆن بێ ئەو تەمەنت بەسەر بردووە
مناڵم کەوە
ھێرش
٦/١٠/٢٠١١