شه‌رم ئه‌كه‌م له‌و مووه سپیانه‌ی باجی خەمێكی گەوجانەیاندا
شه‌رم ئه‌كه‌م له لاوازی دڵێك كه هێزی خۆی له ده‌ستداوە له وروژانێكی نه‌زۆك
شه‌رم ئه‌كه‌م له زمانم كە رامهێناوه له‌سه‌ر درۆیه‌كی دووباره؛
بۆ په‌رده‌پۆشكردنی هەڵەیەكی كۆن
شه‌رم ئه‌كه‌م له خوا وخاك وبەنی ئادەم
جگه له شه‌رم هیچی دیكەم پێ نیه به‌رامبه‌ر فریوخواردنم؛
له ژێر سێبەری په‌ڵه هه‌ورێكی مەنگی نامۆ
مەست بوونم بە نەسیمی فریشتەیەكی دوكەڵاوی
شه‌رم ئه‌كه‌م كه بێ ئاگا بووم له بوون ونه‌بوون،
لە فەرامۆشکردنی مەعریفەی دێڕە راستگۆکانی ژیان؛
کە لە دەمی بێنەواکان گوێبیستی ئەبووم؛
به‌دیار سه‌رابێكی زستانی…
یاد علی _ رانیە