نوێترین ھۆنراوەم بۆ یادی کارەساتی ھەڵەبجەو ئەنفال
دڵم خستە ڕوبارەوە بەرەو دەریای ئەوینی تۆ
شەکوای گەلی خۆی ھێناوە بیپارێزە ئەمینی تۆ
کەسآ ھانا بۆ تۆ بەرآ (خوایە)ئایندەی ڕوناکە
گەلێ تۆپشت و پەنایبی لە زوڵمی دونیا بێباکە
خەمی من خاکی بەشبەشی کوردستانی شیرینمە
پەیـڤی پەیامی پیـرۆزت دەوای زامی دێرینـمە
زەمانـێکە دڕکـی ناحەز گوڵـی ژینـم ئـەژاکـێنـآ
نەیار ھەرچوار وەرزی بردم باھۆزی خەم ئەم وەرێنآ
نەیاری کآ وابێ دڵ بـوو شارآ قڕکا بە بـۆنی سێو
عەرعەر پڕکا لە پەروانەو ئازارو ئاخ بێتە سەر لێو
گەر کانیاوی ئەوینی تۆ بڕژێتـە ناخی خەباتم
چرۆی ھیوام ھەڵناوەرآ و دێتەبەر باخی ئاواتم
شیعری:ئاوات ئالانی