گوڵم که ی دێی، بۆ سه ردانم
چاك ده زانی
بۆ برینی زامی پڕسوێم
ئه تۆی سا ڕێژو هه توانم
تخوا که ی دێی!
له ناخه وه گوێ بگری لێم
له ده ست گورزی
زه بر به ده ستی زه ما نه
په رێشانم،هه راسا نم
،، ،، ،،
گوڵـم که ی دێی!
له م لێکترازانی جه سته
تخووبه ده ستکرده کا نی نه ها مه تی
بوێرانه ببه زێنی
وه ك په روانه به سه ر سۆزم
سه ما بکه ی
له گێژه نی ته متوماندا
ده ستم بگری وده رم بێنی
،، ،، ،،
چاوه ڕێ ی ها تنی تۆمه و
چاوم له به زه یی خوایه
هۆده ی بووژانه وه ی ڕۆحم
دوور له با ڵات
به بێ نووروبێ چرایه
له مزگه وتی خۆشه ویستی
حوجره ی ئه وین
به بێ فه قێ و بێ مه لایه
،، ،، ،،
گوڵم که ی دێی!
له گشت کا ت زیا ترئێستا پێویستیم پێته
ها تنت نوقلانه به خشه
مینۆیه،لوقمه،چوکلێته
تابلۆیه که
ئا وئته ی ها رمۆ نی ونه خشه
،، ،، ،،
گووڵم که ی دێی
دڵه گرینۆکه که ی من
ژیرکه یه وه
بۆ سه رده می ڕۆمانسیه ت و
ڕاموسا نی
گوڵ وپه پووله م به یه وه
،، ،،،،
گوڵم که ی دێی!
له جێگای ژان و دڵه ڕاوکێ وبێزاری
تێراوبکه ی
سه وزایی ده شتی ده روونم
شاری دواڕۆژ
بکه ی به بونیادنانه وه وئاوه دانی
من دڵنیام،ده ستم ده گری و
به شێنه یی
وره ده به خشی به بوونم
،، ،، ،،
ڕؤحـم زووکه ،ڕامه وه سته
بێ دواکه وتن زۆر به په له
خۆت ده زانی،ساڵانێکه
خۆم و هه گبه ی تۆزلێنیشتووم
له ڕوبا ری چاوه کا نت
ده که ین مه له
باوه ڕت بێ
بێ سیحری دوو چاوی مه نگت
گوندی ژینم
خا پوور،سوتماکه ،خه رته له
ڕوحا من ده ی زووکه وه ره
تامه زرۆم بۆ
گه زۆوشیرینی ونه سته له