نیشتمانێك
پڕە لەگەڵاوەریوەکانی
عیشق
***
تۆ
کەمنت دەبینی
چاوەکانت پڕدەبوون
لەمن ،
بەڵام ئێستا
کەدەمبینی
چاوەکانت تاڵی شەرمەزاری
خیانەت دەنۆشن .
***
نازانم چۆن توانیت
یاری بەهەستی
پاکی من بکەی؟
چۆن توانیت
دڵی پڕ لەعەشقم
وێرانـــــــکەی؟
***
بڕۆ دوابینی من و
دوا توڕەیی من
بەسەرخۆتا ببارێنە
بڕۆ خوات لەگەڵ
بڕۆ تاڵاوی خیانەت بنۆشە
چـــرۆ ڕانـیـــەیـــی