کاتێک خودا ئەم هەموو تەنیایەم دەبینێ
بە دوعاکانی دایکمدا دە چێتەوە
سەیری ئەم هەموو بەختەوەریەی من دەکا
لە شکۆی پارانەوەکانیدا
بۆیە بریاردەدا تەنها ترم بکا
کاتێک خودا ئەم هەموو خەمەی من دەبینێ
لە لەپی دەستی باوکم ورد دەبێتەوە
سەیری عیزەتی دەکا
بۆیە بریار دەدا
مەخلوقێکی تر دروستکا
لەخەمی ژیانی ئەویشدا هاوبەشمکا
کاتێک خودا لاپەرەکانی دیوانی سەری خۆم هەڵدەداتەوە
ئەم هەموو ئیلحادە دەبینێ
بڕیار دەدا لەبەهەشتی ئەم دونیایە
بێبەشم کا و لەوەی ئەوێ لە روکنێکا
ماڵێکی بەتاڵم بۆ دروستکا
جەبار عەزیز